ئۆزگور ئۆزەل: نابێت نکۆڵی لە پرسی کورد لە تورکیا بکرێت

10:22 - 2025-05-10
جیهان
37 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، نابێت نکۆڵی لە پرسی کورد لە تورکیا بکرێت، دەبێت ئەو پرسە بەشەفافانە لە پەرلەمان و بە رێککەوتن چارەسەر بکرێت.

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، لە كۆبونەوەیەكی جەماوەریدا لە شاری وانی باكووری كوردستان رایگەیاند، بە دانانی قەیوم لە شوێنی سەرۆكی شارەوانییەكان، رێز لە ئیرادەی گەل ناگیرێت، دەبێت سیستمی قەیوم و ئەو رەفتارە دوژمنایەتییە بەرانبەر ئیرادەی گەل و بەرانبەر بە دەنگدەران كۆتایی پێبێت.

راشیگەیاند، پرسی کورد هەیە و چارەسەری ئەو پرسەس بە دیموکراسی دێتەدی و پشتگیری لە تورکیایەکی بێ شەڕ دەکەین و هەرکاتێکیش بگەینە دەسەڵات، برایەتیی راستەقینەی گەلانی تورک و کورد بنیات دەنێین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان