کوشتارگەیەک لەنێوجەرگەی ئەوروپادا

12:11 - 2022-05-14
هەمەرەنگ
451 جار خوێندراوەتەوە

ئەمەل کلونی پارێزەری مافی مرۆڤ لە رێکخراوی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ماوەی پێشوودا لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمی سەر بەرێکخراوەکە دەربارەی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هانی رێکخراوەکەی دا بەوەی وەکو قوربانیانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عیراق و سوریا تەنیا کاریان کۆکردنەوە و خەزنکردنی بەڵگەنامەکان نەبێت و لەو بارەیەوە وتی «ئێستا ئۆکرانیا کوشتارگەیەکە لە نێوجەرگەی ئەوروپادا» ئاماژەی بەوەشدا کاتێک لە ساڵی 2017 ەوە کاریانکردووە و هانی رێکخراوی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوە ئەو بەڵگەنامانە کۆبکەنەوە و دەستەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگەنامەکانی تاوانەکانی داعش ئەوە هەمان ساڵ بووە کە کوڕ و کچە دووانەکەی تێدا لە دایکبوون ئەمەل دەڵێت «ئێستا منداڵەکانم پێنج ساڵانن و زۆربەی ئەو بەڵگەنامانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆیکردوونەتەوە تەنیا هەڵگیراون و هیچی تر، چونکە تا ئێستا دادگایەکی نێودەوڵەتی نییە داعش دادگایی بکات» هەروەها دەڵێت «ئەو تاوانانە ناچنە بواری پسپۆری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە کە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و قڕکردنی بەکۆمەڵ دەبینێت، چونکە عیراق و سوریا لە دەوڵەتە ئەندامەکان نین لەو دادگایەدا».
شایەنی باسە ئەمەل کلونی لە دەستەی یاسایی نێودەوڵەتیدایە بۆ پێشکەشکردنی راوێژ و ئامۆژگاری بۆ ئۆکرانیا دەربارەی بەدواداچوونی کەیسی قوربانییە ئۆکرانییەکان لە ویلایەتە دادوەرییە نەتەوەییەکان و کارکردن لەگەڵ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لاهای-ە.
ئەمەل کلونی ناوی ‌أمل رمزی علم الدین-ە ساڵی 1978 لە بەیروتی لوبنان لەدایکبووە خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانی- لوبنانییە لە بەریتانیا گەورەبووە و یاسای لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و نیویۆرک خوێندووە لە چەندین لیژنە و دادگای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە بە تایبەتی لە بواری مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، بەڵام زیاتر سەرنجی میدیاکانی بۆلای خۆی راکێشا کاتێک ساڵی 2014 شووی بە ئەستێرەی هۆلیوود جۆرج کلونی کرد و خاوەنی دوو منداڵن.   
سەرچاوە: رویترز عربی

بابەتە پەیوەندیدارەکان