ئا: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
به‌پێی ته‌مه‌نی بێت كه نزیكه‌ی نۆ ده‌یه و نیو ژیا. میلان كۆندێرا توانی به چه‌ند رۆمانێكی كه‌م ببێته خاوه‌نی متمانه‌ی فراوانی خوێنه‌ران كه وای لێ‌كرد پێویستی به به‌سه‌ركردنه‌وه نه‌بێت له لایه‌ن ده‌زگا رۆشنبیرییه گه‌وره‌كانه‌وه و له‌پێش هه‌موویاندا ئه‌كادیمیای سویدی خه‌ڵاتی نۆبڵ.
نووسه‌ری رۆمانی"نه‌مری" توانی به‌هه‌وڵ و كۆشش و سووربوون و به‌ره‌نگاری و كاركردنی ئه‌ده‌بی ماندوونه‌ناسانه و ورد ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی نه‌مری بۆ خۆی بكاته‌وه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.
ده‌توانین بڵێین كۆندێرا له سه‌ره‌تادا وه‌كو شاعیرێكی چه‌پ ده‌ستیپێكرد كه چه‌ندین قه‌سیده‌ی له دڵخوازی چه‌پگه‌رایی و ستایشی ستالین و سه‌رۆكی به‌ره‌نگاری چه‌په‌كان یۆلیۆس فۆجیكدا نووسی، به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو له ژووری شیعر و ماڵی ئه‌ده‌بی ئایدیۆلۆجی چووه ده‌ره‌وه و رووی كرده خاكی رۆمان تاوه‌كو كۆمه‌ڵێك رۆمان بنووسێت كه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان بڵاو كرایه‌وه و ده‌ستاوده‌ستی كرد، ئه‌وه‌بوو مۆسیقا و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و مێژووی هێنایه نێو رۆمانه‌وه وه‌كو چه‌ند ره‌گه‌زێك كه لایه‌نی ئه‌ده‌بی ده‌قه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و به‌هایه‌كی زیاتری پێ ببه‌خشێت و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له ده‌وری كاره‌كانی كۆبوونه‌وه و هه‌موو ساڵێك چاوه‌ڕوان بوون ناوی نووسه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌یان بچێته پاڵ ناوی خه‌ڵاتی "نۆبڵ"ه‌وه.
هه‌وڵی تیرۆر كردنی نووسه‌رێك
له لووتكه‌ی شكۆمه‌ندی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی له جیهاندا له رێگای وه‌رگێڕانیانه‌وه بۆ 51 زمان گۆڤارێكی چیكی له ساڵی 2008دا راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه كه سه‌ر له‌نوێ كۆندێرای ده‌خسته‌وه نێو قه‌فه‌سی تاوانبارییه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پۆلیسی رژێمی كۆمۆنیستیدا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پۆلیسی چیك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاكان، به‌ڵام كۆندێرا به شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه و له دوای ساڵانێكی دوور و درێژ له دابڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وڵاته‌كه‌یدا لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی چیك دا و تێیدا وتی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دژی ئاڕاسته كراون بێ بنه‌مان، به‌ڵام ئه‌م رووداوه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه و ئه‌م تۆمه‌تانه راست بن یاخود درۆ توانیان وێنه‌ی ئه‌م نووسه‌ره لێڵ بكه‌ن، به دیدی زۆرێك له رۆشنبیران ئه‌م رووداوه توانی مه‌ودای نێوان نووسه‌ر و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ دوورتر بخاته‌وه و كۆمێنتی كۆندیرا له‌سه‌ر ئه‌م ورده‌كارییه كۆنانه‌ی كه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه لێی به‌م شێوه‌یه له سه‌رده‌مێكی دره‌نگی ژیانیدا به‌جۆرێك بوو كه به‌لای بیرۆكه‌ی پیلاندا ده‌شكایه‌وه و هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات له پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له ده‌ركه‌وتن و ناسینی به‌ربڵاو و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ده‌بی به "هه‌وڵدانی تیرۆر كردنی نووسه‌رێك" ناوی برد.
رۆیشتن به‌ره‌و پاریس
پێده‌چێت زۆرترین لایه‌ن كه سته‌می به‌رامبه‌ر كۆندێرا كردبێت خودی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بووبێت. واتا چیكییه‌كان هه‌روه‌كو چۆن نووسه‌ری یادشتنامه‌كانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسی جۆن دۆمۆنیك بریار له ساڵی 2019دا كتێبی"میلان كۆندێرا، ژیان و نووسه‌رێك" ی نووسیوه دان به‌وه‌دا ده‌نێت چیكییه‌كان هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه به‌رامبه‌ر كۆندێرای خاوه‌ن رۆمانی "گاڵته‌كردن" چونكه ئه‌و پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه له وڵاته‌كه‌یدا وه‌ك چۆن خوێنه‌رانی له ده‌ره‌وه پێیان وایه ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری چیكییه‌كان وه‌كو یادگاری سه‌رده‌مێكی رابردوو لێی ده‌ڕوانن و ئه‌و هۆكاره‌ش گرفته‌كانی له نێوان كۆندیرا و چیكییه‌كاندا قووڵتر كرده‌وه ئه‌و بڕیاره ریشه‌ییه‌ی كۆندێرا بوو سه‌باره‌ت به نووسین به زمانی فه‌ره‌نسی له جیاتی زمانی چیكی كه زمانی دایكێتی ئه‌وه‌ش له پاش كۆچكردنی بۆ پاریس و بێبه‌ریكردنی له ره‌گه‌زنامه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی ئه‌مه بێجگه له دابڕانی به ته‌واوه‌تی له په‌یوه‌ندیكردن به ده‌زگا ئیعلامی و رۆشنبیری و ره‌سمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای پێكه‌نینێكه له ژیان و ئه‌ده‌بی كۆندێرای نووسه‌ری رۆمانی "پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه‌دا" ئه‌وه‌یه كه وێڕای دابڕانی كۆندێرا له هه‌موو شتێكی چیكی، به‌ڵام وڵاتی چیك به‌هه‌موو كه‌سایه‌تی و جێگاكان و رووداوه‌كان و ورده‌كارییه‌كانییه‌وه ئاماده‌یی هه‌بوو له گشت كاره‌كانیدا ته‌نانه‌ت كاره‌كانی دواییشی به‌تایبه‌تی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له چیك ژیاوه، چونكه له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا ده‌ستی به نووسین كردووه و له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا ئه‌وێی به‌جێهێشتووه.
خاڵێكی دیكه له ژیانی كۆندێرادا ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌ی زۆرێك له نووسه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا زۆر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كۆندێرا خۆی له چاوپێكه‌وتنه‌كان به هه‌موو جۆرێك ده‌شارده‌وه و له‌كتێبی"گه‌ڕان به دوای میلان كۆندێرا"دا نووسینی "ئاریان شۆمان" كۆندێرای نووسه‌ری رۆمانی "ژیان له جێگایه‌كی دیكه‌یه" ده‌ڵێت: "له وڵاته هه‌ژموونخوازه‌كاندا پۆلیس ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان داده‌ڕمێنێت و له وڵاته دیموكراته‌كاندا رۆژنامه‌نووسه‌كان ئه‌و ئه‌و ئیشه ده‌كه‌ن."
سه‌رچاوه:
www.independentarabia.com