عیراق هیواخوازە چەکدانانی پە.کە.کە ببێتە هۆی پاراستنی سەروەریی عیراق و توركیا و پێشوازی لەو هەنگاوە گرنگە دەکات.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەم هەنگاوەی پە.كە.كە-ی بە پێشهاتێكی گرنگ وەسف كردووە و دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەرفەتێكی راستەقینەیە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بەرەو ئاشتەوایی بەردەوام لە ناوچەكەدا.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، پشتیوانی تەواوی عیراق بۆ ئەم پرۆسەیە دەردەبڕێت و جەختدەكاتەوە كە ئەم هەنگاوە رێگە خۆشدەكات بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی بنیاتنەر لەگەڵ توركیای دراوسێ لەسەر بنەمای هاوبەش بۆ روبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان، بەمەش سەروەریی عیراق و توركیا پارێزراو دەبێت و ئاسایش و سەقامگیری فەراهەم دەكات.