زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد بایرن مونشنی پاڵه‌وانی ئه‌ڵمانیا ده‌رگای رۆیشتنی به رووی رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه كردۆته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و یاریزانه هه‌بوو كه چه‌ندین سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌و ئه‌ستێره پۆڵه‌ندیه ده‌یه‌وێت روو له یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، به‌ڵام بایرن مونشن چه‌ند جارێك له‌رێگه‌ی به‌رپرسه‌كانیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه نابن.
به‌ڵام بێڵد كه یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیایه ئاشكرای كردوه یانه باڤاریه‌كه ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه بێت.
بێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه هۆكاری گۆڕانی رای بایرن مونشن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه دڵخۆش نیه به كاركردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ناگلسمانی راهێنه‌ر و ویستی رۆیشتنی هه‌یه و یانه‌كه‌ش نایه‌وێت دژی ویستی یاریزانه‌كه بجوڵێته‌وه و پێیان وایه رۆیشتنی باشتره له به‌زۆر هێشتنه‌وه‌ی چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژووری خۆگۆڕین ده‌بێت.
بێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بارسێلۆنا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندیه‌كه به‌رامبه‌ر به 35 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
لیڤا 2014 به‌بێ به‌رامبه‌ر له دۆرتمۆنده‌وه رووی كردۆته بایرن مونشن و له‌و كاته‌شه‌وه 343 گۆڵی به درێسی یانه باڤاریه‌كه كردوه‌و بۆنده‌كه‌شی هاوینی 2023 كۆتایی دێت و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و یاریزانه راشكاوانه به یانه‌كه‌ی راگه‌یاندوه بۆنده‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بن ئه‌وا هاوینی ساڵی داهاتوو به‌بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌كه ده‌ڕوات.