هادی ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ بابه‌تێكی زیندوو و فره گرنگ له ژیانی ئێمه‌دا مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه. ئه‌م پرسه له دوو ڕوانگه‌وه وێناده‌كرێت له وێنای یه‌كه‌میدا، مژارێكه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی ئاكاره‌وه. له وێنای دووه‌میدا، مژارێكه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه.
به‌خشین له‌پێناو ژیان
به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته(Organ Donation)، له فه‌رهه‌نگی كامبریج به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كرێت: كه‌سێك مۆڵه‌ت ده‌دات به به‌خشینی به‌شێك له جه‌سته‌ی، له كاتێكدا له ژیاندایه، یان دوای مردنی بخرێته ناو جه‌سته‌ی كه‌سێكی دیكه‌وه، بۆ گۆڕینی ئه‌ندامێك كه به دروستی كار ناكات. دوای پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی توانرا چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی مرۆڤ بگوازرێنه‌وه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش ئه‌ندامی گرنگن و زۆرجار مرۆڤی نه‌خۆش له دۆخێكدایه بێ ئه‌و ئه‌ندامه ناتوانێت به‌رداوه‌می به ژیانی بدات. ئه‌و كرده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یی مرۆیی ئه‌مڕۆدا گه‌شه‌ی سه‌ندووه و به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات.
بێگومان هێشتاش پرسێكی تازه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه‌ی گرنگه و پێویسته له باره‌یه‌وه بدوێن، گرنگی ئه‌و كرده‌یه داخۆ تاكوێ په‌یوه‌ندی به ئاكاری مرۆییه‌وه هه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه له سۆنگه‌ی ئاكاره‌وه لێبنۆڕین و لێكدانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی بۆ بكه‌ین ده‌گه‌یه‌ن به چ ده‌رئه‌نجامێك و ئه‌و بارانه چین له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر ده‌بین؟ ئایا تا چه‌ند به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سه‌ته كرده‌یه‌كی مرۆیی و گرنگه؟ ئایا بنهواشهیهكی ئاكاری هه‌یه؟ بۆچی پێویسته تاك ئه‌و كاره بكات و كۆمه‌ڵ چۆن ده‌ڕوانێته پڕۆسه‌كه؟ ئایا گرنگه ئه‌و كرده‌یه بكرێته كرده‌یه‌كی هه‌مه‌كی و گشتی له بازنه‌ی زانستی ئاكاردا جێگهبگریت.
ره‌وشت (ethics) وه‌ك لقێكی فه‌لسه‌فه و كاریگه‌ر به‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵ و پیشه‌ی پزیشكی چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به‌و بابه‌ته‌وه؟ ئیتیك له یۆنانی كۆنه‌وه كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و فه‌یله‌سوفانیش هه‌میشه پێناسه و دیدگا و شرۆڤه‌ی جیاوازیان هه‌بووه. ئیتیك ده‌پرسێت چی چاكه و چی خراپه؟ چۆن بژین و به‌هاكان چین؟ ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن بۆ ئه‌و لقه‌ی فه‌لسه‌فه. مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵدابووه سیستمێكی بیركردنه‌وه و شرۆڤه بۆ ژیان و گه‌ردوون بكات له ئه‌فسانه‌وه تا ئایین. پرسه‌كان ئه‌وه بوون ژیان چییه و پێویسته مرۆڤ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیان و بوونه‌وه‌ره‌كانی ناوی بكات؟
ئه‌وه‌ی گرنگه بزانین كه مرۆڤ خۆی وه‌ك سه‌رداری زه‌وی زانیوه، ئه‌مه‌ش له ئایین و ئه‌فسانه‌كاندا به باشی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و نه‌ریته له یۆنانه‌وه تا وه‌كو ئێستا درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پرس و كێشه‌كان گۆڕاون و به شێوازی دیكه له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر ده‌بین. له یۆنانی كۆن توێژینه‌وه‌كانی ئه‌رستۆ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌كران و به مرۆڤ دهچوێندران، له‌و سه‌رده‌مه له یۆنان‌دا رێگه نه‌ده‌درا كه مرۆڤ ببێته ئۆبجێكتێك بۆ لێتوێژینه‌وه. له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیشدا نه‌خۆشی و ده‌رد وه‌ك سزا و غه‌زه‌بی خودایی ته‌ماشا ده‌كران تا دواجار زانای به‌ریتانی(چارلز داروین) ئه‌و لوتبه‌رزیه‌ی مرۆڤی له گۆڕنا و به تیۆری ئیڤه‌لوشن پێ گوتین : مرۆڤ چ نییه جگه له بوونه‌وه‌رێكی گۆڕاوی ناو سروشت. هیچ شتێكیش بۆ خزمه‌تی ئه‌و دروستنه‌كراوه.
فه‌لسه‌فه زیاتر وه‌ك پێویستییه‌كی ڕاسته‌قینه و رۆڵی گرنگی هه‌یه له زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به زانسته‌وه شرۆڤه ده‌كات و له روانگه‌ی پراكتیكییه‌وه له زۆر دۆخدا كاریگه‌ری هه‌یه، زانسته سروشتیه‌كان چ بنهواشهیهكیان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه مرۆییه‌كان. ئایا ئه‌وه‌ی هێز و توانای هه‌بێت ڕه‌وایه‌تی هه‌یه؟ ته‌كنیك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماف و ره‌وایه‌تی بین، یاخود ئه‌وه ره‌وشت و ئاكاره مرۆڤ مه‌حكوم ده‌كات به هاوكاریی و دادپه‌روه‌ری؟ لێره‌وه زه‌روریه‌تی به‌خشینی ئهندمهكانی جه‌سته له نێوان به‌رداشی ئازادی و ره‌وشتدا شرۆڤه ده‌كه‌ین. ئیتیك وه‌ك سیاسه‌ت زانستێكی پراكتیكییه و كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
چاكه‌خوازی یان ویستی چاكه
ئیمانوێڵ كانت به فه‌یله‌سوفی ئاكار ناسراوه، كانت فه‌یله‌سوفی تڕانسێندێنتاڵی ئه‌ڵمانی له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریدا ژیاوه گرنگییه‌كی زۆری به زانستی ئاكار داوه، له ده‌روه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاكار بابه‌تێكی ڕێژه‌ییه و له كۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌م و شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه‌وه جیاوازی هه‌یه، كانت هه‌وڵی داوه بنهواشهكانی ئاكار به شێوه‌یه‌ك دابڕێژێت كه ببنه یاسا و مرۆڤ له هیچ دۆخ و بارێكدا پێشێلی ئه‌و بنه‌مایانه نه‌كات. ئه‌و هه‌وڵه‌شی له یه‌كێك له سێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ناوی» ڕه‌خنه‌كردنی ژیری پراكتیكی» بنه‌ماكانی ئاكار و كرداری مرۆڤ به بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه داناوه.
له سه‌رانسه‌ری جیهان و له ده‌وروپشتیدا شتێك نییه به‌بێ چه‌ند و چۆن و قه‌ید و مه‌رج و بێ سنوور به چاكه دابنرێت، له یه‌ك شت به‌ولاوه ئه‌ویش : خواستی چاكه‌خوازی یان» ویستی چاكه«.
كانت پێمان ده‌ڵێت: ته‌نها ویستی چاكه چاكه‌یه، نه شتێكی دیكه. هه‌ر شتێك له بنه‌ره‌ته‌وه چاكه‌كردن بێت و ئامانجێكی تری له پشته‌وه نه‌بێت ئه‌وه خۆی چاكه، به دهربرێنێكی دیكه ده‌توانین بڵێن نییه‌تی چاكه كردن گرنگه نه‌ك ده‌رئه‌نجامه‌كه. له فه‌لسه‌فه‌ی ئاكاری كانتدا، ویستی چاكه بنه‌مایه‌كی جه‌وهه‌رییه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ كارێك بكات بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی داخۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه باش ده‌بێت یان خراپ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پراگماتیزمی سوودگهراییه.
به‌خشینی جه‌سته چاكه‌یه
به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له دوای مردن به كه‌سانی دیكه له روانگه‌ی كانته‌وه یان باشتر وایه بڵێین له دیدگا و بنهواشهكانی كانته‌وه كارێكی دروسته یاخود نا؟ چ مه‌رجێك پێویسته ؟ ته‌نها له پێناو هیچ شتێك‌دا نه‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌كه كرده‌یه‌كه ویستی چاكی له پشته. من دوای مردنم جه‌سته‌م به ته‌واوی ده‌شێوێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جه‌سته‌م شیده‌بێته‌وه، ئایا له نه‌خۆشخانه چه‌ندان كه‌س هه‌ن كه پێویستیان به جه‌سته‌ی منه، له كاتێكدا من گیانم سپاردووه و ئه‌ندامانی جه‌سته‌م هیج پێویست نین بۆ من، به‌ڵام بۆ چه‌ند نه‌خۆشێك پێویستن ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌م هیچ سوودێكی بۆ من تێیدا نییه و من نه‌ماوم، ته‌نیا پاڵنه‌رێك كه وام لێبكات، دوای مردنم ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌م ببه‌خشم ویستی چاكه‌یه، بۆیه به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له دوای مردنی، به‌پێ ئاكاری كانتی كارێكی فره ئاكاری و گرنگه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له پێناوی پاداشكردن بێت، ئه‌وه كارێكی باشت نه‌كردووه، چونكه كاری باش ناكرێت له پێناو هیچ پاداشتێكدا بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بكرێت كه كارێكی چاكه.
فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته چاكه‌خوازی نییه
ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر باوه، فرۆشتنی به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یه، كه ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ست نییه به ئاكار و چاكه‌ی كانته‌وه، كه پێ وایه هه‌موو شتێك ده‌بیت له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه كاره‌كه چاكه، نه‌ك شتێكی تر. هه‌روه‌ها به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له دوای مردن هیچ سوودێك و ده‌رئه‌نجامێكی بۆ كه‌سی به‌خشه‌ر نییه، ته‌نها كه‌سی به‌خشه‌ر ئه‌و كاره به چاك ده‌زانێت و له پێناو ئه‌وه‌ش ده‌یكات كه خودی كاره‌كه چاكه. بۆیه به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌پێ سیستمی ئاكاری كانت، كارێكی ته‌واو ئاكاریه. فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته چ به زیندوویی و چ دوای مردنیش، به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ئاكاری نییه و له ناو سیستمی ئاكاری كانتی جێگه‌ی نابێته‌وه چونكه ده‌بێته كارێك له پێناو پاداشت. له سیستمی ئاكاری كانتیشدا مرۆڤ نابێیته ئامانج، بۆ گه‌شتن به ئامانجێك مرۆڤ ناشێت ببێته ئامراز و كارێكی نا ئاكاریه.
كانت له یه‌كێك له بنه‌ما ئاكارییه‌كاندا ده‌ڵێت: «با كردارت به‌رانبه‌ر به هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی ژیر به‌و جۆره بێت كه له بنه‌ما و ڕێوشوێنه پهیڕهوكراوهكهتدا به ئامانج، نه‌ك به ئامراز دایانده‌نێی».
به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كانت، بوونه‌وه‌ری ژیر هه‌رگیز نابێت ببێته ئامراز و رفتاركردن و مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵیان ته‌نیا وه‌ك ئامانج بێت، نه‌ك بۆ ئامانجی دیكه بیانكه‌ینه ئامراز. هه‌ر به‌پێی ئه‌و بنه‌ما ئاكارییهی كانت مامه‌ڵه‌كردن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له پێناو ده‌سكه‌وتێك و پاداشتێك كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئاكاره. به ده‌ربڕینێكی دیكه چاكه له سیستمی ئاكاری كانتدا ئامانجی بێ ئامانجه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تۆ له‌به‌ر ئه‌وه چاكه ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پاداشت بكرێت، ئه‌وا تۆ مرۆڤێكی چاك نیت.
كانت هه‌وڵده‌دات ئه‌و بنه‌ما ئاكارییانه بكات به یاسا بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌و كردانه‌ی كه زاده‌ی هۆش و هه‌ڵقوڵاوی ژیرن، ببنه یاسا‌و هاوكات ببنه یاسایه‌كی هه‌مه‌كی گشتی. ئه‌و یاسایه‌نه‌ش له هه‌موو باردۆخ و كاتێك به دروستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه له ژێر كاریگه‌ری گۆڕاندانین و به‌ده‌رن له گۆڕان.
كانت خۆی له بنهمایهكدا ده‌نووسێت» با كردارت به پێ ئه‌و بنه‌ما و ڕێوشوێنهبێت كه ده‌كرێت له‌هه‌مانكاتدا ببێ به قانوونێكی هه‌مه‌كی - گشتی «. ئایا چ گرنگییه‌ك له‌وه‌دایه به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بێبه‌رانبه‌ر ببێته یاسایه‌كی هه‌مه‌كی گشتی؟ بێگومان رۆژانه خه‌ڵك به رووداوی جیاواز ده‌مرن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆچی دوایی ده‌كه‌ن، چیتر پێویستیان به‌و ئه‌ندامانه نامێنێت، به‌ڵام كه‌سانی دیكه له ژیاندا هه‌ن پێویستیان به‌و ئه‌ندامانه‌یه، ئه‌گه‌ر رفتاركردنی ئێمه به‌رانبه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه وابێت كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له دوای كۆچكردن ببه‌خشرێن، ته‌واو ئه‌و كاره كه خۆی له‌خۆیدا چاكه و ده‌شتوانێت ببێته یاسایه‌كی هه‌مه‌كی گشتی و هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ گشتی بوون و هه‌مه‌كی بوونه‌وه نییه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه له‌گه‌ڵ گشتی بوونه‌وه گرفت هه‌بێت ئه‌وه ده‌توانین بڵێین، ئه‌و یاسایه له ناو سیسیتمی ئاكاری كانتی جێگه‌ی نابێته‌وه. لێره‌وه تێده‌گه‌ین ویستی چاكه له‌و كاره‌دا هه‌یه نه شتێكی دیكه، به پێ ویستی چاكه‌ی كانتی ئه‌و كرده‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه بۆیه به‌هایه‌كی به‌رزی ئاكاری هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌یه دوای ئه‌وه‌ی به پێ پێودانگی ئاكاری «ویستی چاك» كارێكی ئاكاری بوو، ئه‌وه ده‌توانرێت به‌رانبه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی ژیر بكرێت، چونكه ویستی چاكه هه‌رگیز روو له تاكه‌كان ناكات وه‌ك ئامراز، به‌ڵكو وه‌ك ئامانج ده‌یانبینێت. شایه‌نی باسه كانت مرۆڤ به (كۆتایی)، نه‌ك وه‌سیله ده‌ده‌ن به (كۆتایی)، نه‌ك وه‌سیله ده‌ده‌نێت هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌یه ده‌شتوانرێت گشتی بكرێته‌وه گشت مرۆڤه‌كان به‌و یاسا ئاكاریه مامه‌ڵه‌بكه‌ن و هیچ گرفتێك دروست ناكات، به ته‌واوی سیتسمی ئاكاری كانتی به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا په‌ێره‌و ده‌بێت و هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه نییه.
سه‌رچاوه‌كان/
1. د. محمد كه‌مال. فه‌لسه‌فه‌ی كانت، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م.2017.
2. د حه‌مید عه‌زیز، فه‌لسه‌فه‌ی نوێ له ئه‌وروپا. چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات. چاپی یه‌كه‌م.ساڵی 2012.
https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/organ-donation