یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كانی عیراق به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/8 دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی گروپی هه‌ڵبژارده‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ڵبژارده‌كان هه‌ریه‌كه‌یان یارییه‌كی هه‌ستیاریان هه‌یه.
یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی ده‌ستپێكردووه، سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كانی عیراقی به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكدا دابه‌شكردووه، هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كانی كوردستان (كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك) گروپی كوردستانیان پێكهێناوه.
تا ئێستا دوو جه‌وله له‌یارییه‌كانی ئه‌م گروپه(گروپی هه‌ڵبژارده‌ی شاره‌كانی كوردستان) كراون و ئه‌نجامی یارییه‌كانیشیان به‌مشێوه‌یه بوون:
جه‌وله‌ی یه‌كه‌م
*هه‌ولێر(1)×(1) سلێمانی.
*كه‌ركوك (4)×(0) دهۆك.
جه‌وله‌ی دووه‌م
*سلێمانی (1)×(1) كه‌ركوك.
*دهۆك (1)×(4) هه‌ولێر.
به‌ته‌واو بوونی ئه‌م یارییانه ئێستا ریزبه‌ندیی ئه‌م گروپه به‌مشێوه‌یه‌یه:
-1كه‌ركوك (2 یاریی)(5 خاڵ).
-2هه‌ولێر(2 یاریی)(5 خاڵ).
-3سلێمانی (2 یاریی)(4 خاڵ).
-4دهۆك(2 یاریی)(0 خاڵ).
مه‌رج و رێنماییه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌شێوه‌یه‌كه كه بردنه‌وه 3 خاڵه، یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ 1 خاڵه، به‌ڵام یه‌كسان بوونه‌كانی تر كه گۆڵیان تیادا كراوه بۆ هه‌ر تیپه 2 خاڵ ده‌نووسرێت.
جه‌وله‌ی سێیه‌م و كۆتایی
یارییه‌كانی ئه‌م گروپه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/8 ده‌كرێن و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه ده‌بن:
*سلێمانی×دهۆك-له یاریگای زانكۆ.
*هه‌ولێر×كه‌ركوك-له یاریگای هه‌ولێر.
ئه‌م دوو یارییه له یه‌ك كاتدا سه‌عات 4:30 عه‌سر ده‌ستپێده‌كه‌ن، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش دواریزبه‌ندیی و یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كه دیاریی ده‌كه‌ن، یاریی هه‌ولێر و كه‌ركوك پاڵه‌وانی گروپه‌كه دیاریی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یارییه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، له كاتی بردنه‌وه‌ی هه‌ركامێكیاندا ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌بێته پاڵه‌وانی گروپه‌كه به 8 خاڵ و دۆڕاوه‌كه به 5 خاڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
له‌كاتی یه‌كسان بوونیان به‌بێ گۆڵ ئه‌وا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده كۆی خاڵه‌كانیان ده‌بێته 6 خاڵ و له كاتی یه‌كسانبوونیشدا 1-1 یان هه‌ر یه‌كسانبوونێكی تر به‌گۆڵ، ئه‌وا كۆی خاڵه‌كانیان ده‌بێت 7 خاڵ.
له یاریگای زانكۆی سلێمانیش هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یارییه‌كی گرنگی هه‌یه، له‌م یارییه‌دا پێویستی به بردنه‌وه و 3 خاڵی یارییه‌كه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 7 خاڵ،له‌م كاته‌شدا ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ی ركابه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتووی یارییه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌نجامی یاریی هه‌ولێریش گرنگه‌و ئه‌م ئه‌نجامه‌و ئه‌نجامی سلێمانی دوا ریزبه‌ندیی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.