یانه‌ی بارسیلۆنا له‌هێڵی به‌رگریی خۆیدا هه‌ست به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئاراوخۆی یاریزانی دڵی به‌رگریی یانه‌كه توشی پێكان بووه‌و تا ماوه‌ی یه‌ك مانگ زیاتریش له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا مایه‌ی ترسه به تایبه‌تی بۆ یارییه‌كانی هه‌فته‌كانی داهاتوویان، بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌رچی چۆنێك بووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی رێكبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی مان سیتی ده‌ستبه‌رداری جواو كانسیلۆی به‌رگریكاریان ببن.
كانسیلۆ یاریزانی لای راستی هێڵی به‌رگریی یانه‌ی مان سیتییه، ئاستێكی زۆرباش له‌و شوێنه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات، بارسیلۆناش له‌وه‌ته‌ی دانی ئالڤێس ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشتووه، نه‌یتوانیوه ئه‌و جێگه‌یه پڕ بكاته‌وه‌و هه‌مووكات یان ئاراوخۆ یان سێرجی رۆبیرتۆ یان یاریزانێكی تری تیادا یاریی پێكردووه، بۆیه بۆ ئه‌م كاته‌و بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بووه كانسیلۆ بهێننه ریزه‌كانی یانه‌كه.
ئێستا دوا پێشهات ئه‌وه‌یه مان سیتی و بارسیلۆنا زۆر نزیكبوونه‌ته‌وه له یه‌كتری، بارسیلۆنا دوا خستنه رووی خۆی بریتییه له 30 ملیۆن یۆرۆ و له‌كۆتاییشدا بۆ وه‌رزی ئاینده كڕینی یاریزانه‌كه ئیجباری نه‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر 25 ملیۆنی دابوو به مان سیتی و كڕینی یاریزانه‌كه‌ش ئیجباری بوو، بارسا ده‌یه‌وێت له 48 سه‌عاتی داهاتوودا چاره‌نووسی دیست و لینگلیت یه‌كلا بكاته‌وه و بیاندات به‌و یانه‌یه‌ی ده‌یه‌وێن ئه‌وسا ئه‌م رۆیشتنه‌ی دیست و لینگلیت هاتنی كانسیلۆش ئاسانتر ده‌كات.