سەرۆك كۆمار: گرنگیدانی زیاتر بە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی

09:26 - 2023-08-21
عیراق
361 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و تسۆی وی باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عیراق، گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانیدا.
سەرۆك كۆمار، پیرۆزبایی لە گەلی عیراق و چین كرد بەبۆنەی شەستوپێنجەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات و تەئكیدیكردەوە لەسەر رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان و پێویستیی بەشداریكردنی كۆمپانیا چینییەكان بۆ كاركردن لە عیراقدا.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی چین، ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ عیراقدا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك كۆمپانیای چینی سەرقاڵی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گرنگن لە عیراقدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان