هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "كچم شوو دەكات"، بڵاوکردۆتهوە، کە گۆرانییەکە هەستێکی دایکانەیە بۆ ئەو کاتەی کچەکەی شوو دەکات.
بەرهەمەکەی ئەمەل تێكستی مازیار فایەقە و ئاوازی خۆیەتی، کاری موزیکی لە لایەن کارزان کامیلەوە بۆ کراوە و دەرهێنانی دیار مەهدییە.
ئەمەل لەبارەی بەرهەمەکەیەوە رایگەیاندووە، "گۆرانییەکە کارێکی نوێی سەردەمییە بە ستایلێکی فۆڵک لەسەر پۆپ و مۆنۆلۆجی بە ریتمێکی خێرا کە هەستێکی دایکی کچە کاتێک کیژۆڵەکانیان بەڕێ دەکەون بەرەو ژیانێکی نوێ".
ئەمەل سەعید کوردە، لە ساڵی 1976 لە کەرکوک لەدایکبووە و لە تەمەنی 17 ساڵییەوە دەستیکردووە بە کاری هونەری و ئێستا لە ئەوروپا دەژی.