رۆژنامەى زە ئۆنیۆنی ئەمریکی ئاشکرایکرد، دایک و باوکی چەند یاریزانێکی ئەمریکی سکاڵایان کردووە لە لیۆنێل مێسی بەهۆی ئەوەى لە یارییەکاندا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ کوڕەکانی ئەواندا.
رۆژنامەکە دەڵێت، چەند یاریزانێکی ئۆرلاندۆ سیتی لە پشووی یارییەکەدا نەیانویستوە بچنەوە ناو یاریگاوە و وتویانە لە ژووری خۆگۆڕین ناچینە دەرەوە چونکە مێسی بە ئاسانی دەیانبڕێت و لە بەردەم هاندەران و خێزانەکەماندا شەرمەزارمان دەکات.
سەرچاوە: so3ody