״پارتی فشارێكی زۆری لەسەر سلێمانی دروستكردووە״

09:46 - 2022-05-15
ڕاپۆرت
672 جار خوێندراوەتەوە

کـەناڵی گـەلی کوردستان

لەبەرامبەر هەوڵەكانیدا بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی غازی سروشتی هەرێم، پارتی فشارێكی زۆری دارایی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی دروستكردووە و لە دۆسێی نەوتیشدا دەیەوێت لەسەر ریتمی ئێستای بەردەوام بێت، بەڵام ئەو فشار و  پیلانانە لەلایەن لێپرسراوانی سلێمانییەوە رەتدەكرێنەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (سەباح)ی چاپی عیراقی، هەوڵێك لە ئارادایە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی غازی سروشتیی هەرێم لە رێگەی ئوردن یان توركیاوە بۆ وڵاتانی جیهان و ئەجێندای ئێستای نێودەوڵەتیش هۆكار بووە، بۆ ئەوەی دەستوەردانی زۆر لەو دۆسێیەدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو دۆسێیە بەهۆی ناڕازیبوونی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانییەوە لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە و داواكردنی بۆ شەفافییەتی زیاتر، هۆكار بووە بۆ ئەوەی پارتی فشارێكی زۆر لەسەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان دروست بكات و بەوە ناچاریان بكات، هەناردەكردنی غازی سروشتی بەپێی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت بەڕێوەبچێت، بەوپێیەی زۆرترین بڕە یەدەکی غازی سروشتیی هەرێم لەو ناوچانەدان، بەڵام بەرپرسانی سلێمانی دژی ئەو فشارانە وەستاونەتەوە و نایانەوێت هەناردەی غازیش هاشێوەی پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت بەڕێوەبچێت، كە داهاتەكەی نەیتوانیووە خۆشگوزەرانیی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات.

#سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان