رەزا رەحمەتییان شاخەوانێکی گەنجی کرماشانییە و بۆ دووەمجار وێنەی مام جەلالی رەحمەتی لەسەر چیای دەماوەند هەڵدەکات.
رەحمەتییان پێشتریش وێنەی مامی لەسەر چیایەکی فەرەنساش هەڵکردبوو، وا بۆ جاری دووەم دەچێتەوە سەر لووتکەی چیای دەماوەندو وێنەیەکی مام جارێکی تر بەرز دەکاتەوە کە بەرزی چیاکە نزیکەی 3000 مەترە.
ئەم گەنجە کرماشانییە بەمشێوەیە خۆشەویستی خۆی بۆ کەسایەتیی مامی کۆچکردوو دووپات دەکاتەوەو راشیگەیاندووە لەسەر ئەم هەنگاوەی بەردەوام دەبێت و وەک رایگەیاندووە ئەم کارە ئارەزووی خۆیەتی و لەسەر ئەرک و ماندوو بوونی خۆی ئەم کارە دەکات و هیچ کەس و لایەنیک پاڵپشتی نەکردووەو بەنیازە لەسەر چەند چیایەکی تریش بەهەمان شێوە وێنەی مام بەرزبکاتەوە.
سەرچاوە؛ jame kurdi