رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(20)
ده‌مه‌وێت تۆ وه‌كو دوو كه‌س بناسێنم كه به باشی ده‌یانناسیت. خودی ئه‌زموونگه‌ر و خودی یاده‌وه‌ریساز.
خودی ئه‌زموونگه‌رت به‌شێكه له خودئاگات كه خه‌ریكی شیكردنه‌وه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونه له حاڵی حازردا. بۆ نموونه خودی ئه‌زموونگه‌ری تۆ حاڵی حازر سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌یه و پاش ماوه‌یه‌ك شایه‌تی داخستنی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن تۆ و سه‌رقاڵبوونت ده‌بێت به ئیشێكی دیكه‌وه وه‌كو خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه. خودی ئه‌زموونگه‌ری تۆ ته‌نیا په‌یوه‌ندی به جووڵه و كاردانه‌وه‌كانی تۆوه نییه له حاڵی حازردا به‌ڵكو سه‌روكاری له‌گه‌ڵ هه‌ست و بیركردنه‌وه‌شتدا هه‌یه له كاتی ئه‌ركه‌كانتدا. له راستیدا خودی ئه‌زموونگه‌ری تۆ، دۆخی به‌ده‌نی تۆ وه‌كو ماندوێتی، ئازاری ددان یان سترێس له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی تری ده‌وروبه‌ر و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌و كاته‌دا روویانداوه پێكه‌وه ده‌به‌ستێ و وه‌كو ئه‌زموونێك له مێشكتدا سه‌یڤی ده‌كات.
تۆ چۆن حاڵی حازر پێناسه ده‌كه‌یت؟ ده‌روونزانان باوه‌ڕیان وایه كه ئاسایی حاڵی حازری هه‌ر مرۆڤێك سێ چركه درێژه‌ده‌كێشێت و پێش ئه‌وه ده‌داته پاڵ رابردوو. له راستیدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و كاته‌ی خه‌وتووین له‌به‌رچاو بگرین و هه‌ر ساته‌ی به سێ چركه له‌به‌رچاو بگرین به درێژایی بیست رۆژ هه‌زار ساتی جیاوازمان ده‌بێت. به ده‌ربڕینێكی دیكه ئێمه به درێژایی ژیانمان نزیكه‌ی نیو ملیار سات ئه‌زموون ده‌كه‌ین.
به‌شێكیان ده‌سڕێنه‌وه
كاریگه‌ریی بینینی شته‌كان و مرۆڤه‌كانت له‌سه‌ر ده‌بێت و كۆمه‌ڵێ بابه‌ت دێته مێشكته‌وه. پێت وایه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه دێنه مێشكته‌وه چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟ له راستیدا به‌شێكی به‌رچاویان به شێوه‌یه‌ك كه قابیلی گه‌ڕانه‌وه نییه له مێشكتدا ده‌سڕێنه‌وه. ده‌توانیت ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر خۆت تێست بكه‌یت. بۆ نموونه بیست و چوار سه‌عات سه‌رقاڵی چ ئیشێك بوویت؟ ئایا ده‌توانیت به‌بێ ئه‌وه‌ی فشار له مێشكت بكه‌یت بیڵێیت كه رێك سه‌رقاڵی چی بوویت؟ مایه‌ی سه‌رنجه بزانیت ئێمه به‌شێكی زۆر له‌و شتانه‌ی ئه‌زموونمان كردووه و له‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه له‌بیری خۆمان ده‌به‌ینه‌وه.
كه‌سی دووه‌م كه باشتره بیناسیت، خودی یاده‌وه‌ریسازی تۆیه كه وه‌كو خودی ئه‌زموونگه‌رت، به‌شێكه له خودئاگات و سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ریزبه‌ندی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه خودی ئه‌زموونگه‌رت پێی سپاردووه و له مێشكت ده‌رینه‌كردۆته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر له بیست و چوار سه‌عاتی رابردوودا رووداوێكی تایبه‌تیت به‌سه‌رهاتبێت بۆ نموونه باشترین و خۆشترین كێكی عومرت خواردبێت، ئه‌وسا به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه خودی بیره‌وه‌ریسازت ئه‌وه‌ی له مێشكتدا تۆمار كردووه و به ئاسانی ده‌توانیت ئه‌و كێكه به یاد بهێنیته‌وه.
ئێستا رێگه‌م پێبده جیاوازی نێوان خودی ئه‌زموونگه‌ر و خودی بیره‌وه‌ریسازت به ئاراسته‌كردنی پرسیارێك بۆ شیبكه‌مه‌وه:
ئایا تۆ خۆشحاڵیت؟
به په‌له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره مه‌ده‌ره‌وه. سه‌ره‌تا كه‌مێك بیربكه‌ره‌وه، ئینجا وه‌ڵامی بده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خودی ئه‌زموونگه‌رت بكه‌یت، بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی ئێستات ده‌بێت. خودی ئه‌زموونگه‌رت به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی رۆحیت له چه‌ند ساتێ پێش ئه‌وه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه كه هیوادارم وه‌ڵامی خودی ئه‌زموونگه‌رت بۆ ئه‌م پرسیاره پۆزه‌تیڤ بێت و وه‌كو من هه‌ستێكی باشت هه‌بێت.
به هه‌رحاڵ ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خودی بیره‌وه‌ریسازت بكه، خودی بیره‌وه‌ریسازت به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی گشتی ژیانت و ئه‌و رووداوانه‌ی له‌سه‌رده‌می مناڵییه‌وه هه‌تا ئێستا به‌سه‌رت هاتوون وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ده‌داته‌وه و ته‌نیا سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا نییه كه ئێستا به‌سه‌رت هاتوون.
به‌داخه‌وه هه‌ردوو خوده‌كه ئاسایی وه‌كو یه‌ك وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ناده‌نه‌وه. توێژه‌ران له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا، گروپێك له خوێندكارانیان كرد به دوو ده‌سته‌وه كه پشوویانه.
باسی رابردوو
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م هه‌میشه له كاتی جیاوازدا و له پشوودا ئه‌و په‌یامانه‌یان وه‌رده‌گرت كه داوای لێده‌كردن له حاڵی حازردا دۆخ و هه‌ستی خۆیان باس بكه‌ن. ده‌سته‌ی دووه‌م له كۆتایی پشوودا پرسیار و هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئاراسته ده‌كرا. به‌م تاقیكردنه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌وه تێگه‌یشتن خودی ئه‌زموونگه‌ری خوێندكاران، كه‌متر له خودی یاده‌وه‌ریسازیان هه‌ست به شادی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، له‌وانه‌یه تۆ چیرۆكی چاویلكه‌ی شووشه سوورت بیستبێت. ئاسایی مرۆڤه‌كان به خۆشی و باشی باسی رابردووی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێكی دیكه ده‌دات به گوێماندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یاده‌وه‌ریی ئێمه ئه‌وه‌نده جێگای متمانه نییه و له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی زۆر له مێشكماندا رووبدات و یاده‌وه‌ریمان بگۆڕێت یان به‌لاڕێدا ببات.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك
له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاست و راده‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه له‌وانه‌یه مێشكمان بیكات، حسابكرا. توێژه‌ران سه‌ره‌تا داوایان له خوێندكاران كرد ده‌ست بكه‌ن به ناو قاپێك ئاودا كه پله‌ی گه‌رمی چوارده سانتی گراد بوو. ئه‌وان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قه ده‌ستیان له‌ناو ئاوه سارده‌كه‌دا راگرت و كه‌سیان به‌و حاڵه‌ته رازی نه‌بوون. رۆژی دوای ئه‌وه داوایان لێكرا ماوه‌ی یه‌ك ده‌قه ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوێكی چوارده پله‌وه و پاشان بۆ ماوه‌ی سی چركه ده‌ست بخه ناو ئاوێكه‌وه كه پله‌ی گه‌رمای پانزه پله‌ی سانتی گراد بوو، یه‌كسه‌ر داوایان لێكرا تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م یان دووه‌م به‌لایانه‌وه قابیلی ته‌حه‌مول بوو؟ ته‌قریبه‌ن 80 % یان باوه‌ڕیان وابوو تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م باشتر بوو له تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له روانگه‌یه‌كی لۆجیكیه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، دۆخی خوێندكاران له تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌مدا له تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتر بووه، چونكه ماوه‌ی یه‌ك ده‌قه و نیو ده‌ستیان له‌ناو ئاوی ساردا بووه، كه‌واته چۆن ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه تاقیكردنه‌وه‌ی دووەم قابیلی ته‌حه‌مولتر بوو؟ دانێل كانمان ئه‌م بابه‌ته به زاراوه‌ی لووتكه یان په‌یكی ئه‌خیر روون ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌كو له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه‌دا باسكرا، ئێمه ئاسایی خاڵی لووتكه و كۆتایی هه‌ر رووداوێك به مێشك ده‌سپێرین و مێشكی ئێمه باقی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له رێیه‌وه روویانداوه فلته‌ر ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌م دوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش هه‌ردوو خاڵه‌كه لووتكه‌یه‌كی یه‌كسانیان هه‌بوو (ده‌ستخستنه ناو ئاوێكی چوارده سانتی گراد) به‌ڵام خاڵی كۆتایی ئه‌م دوو تاقیكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاواز بوون. له راستیدا خاڵی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م (ئاوی چوارده پله) له خاڵی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م (ئاوی پانزه پله) خراپتر و ناخۆشتر بوو، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه به‌شدارانی تاقیكردنه‌وه‌كه باوه‌ڕیان وابوو كه تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م به‌لایانه‌وه قابیلی ته‌حه‌مولتر بوو.
هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی خود
له راستیدا هیچ كام له خوێندكاران سه‌رنجی ئه‌وه‌یان نه‌دا كه له تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌مدا ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ستیان له‌ناو ئاوی ساردا بووه. ئه‌م بابه‌ته ده‌توانرێت له حاڵه‌تی تریشدا بگشتێنرێت، بۆ نموونه ئه‌وه گرنگ نییه كه تۆ یه‌ك حه‌فته پشووت هه‌بێت یان سێ حه‌فته چونكه مێشكت ئیشی به درێژی ئه‌و ماوه‌یه نییه كه له پشوودا بوویت و ته‌نیا سه‌رنجی خاڵی لووتكه و كۆتایی سه‌فه‌ره‌كه ده‌دات. به‌هه‌مان شێوه چ مانگی یان ساڵێ له زینداندا بیت، مێشكت له‌بیری ده‌كات. به‌مه ده‌ڵین هه‌ڵه‌ی ناسینی، نادیده‌گرتنی درێژی زه‌مه‌ن (duration negleet). جیا له بنه‌مای لووتكه‌ی ئه‌خیر ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌كه كه خودی بیره‌وه‌ریسازت ده‌توانێت بیكات.
له كاتێكدا كه خودی ئه‌زموونگه‌رت ئاسایی راست ئیش ده‌كات، خودی بیره‌وه‌ریسازت هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری زۆری هه‌ڵه بده‌ین و به هۆی حسابی هه‌ڵه‌ی خودی بیره‌وه‌ریسازمانه‌وه، زیاتر حه‌ز به چێژی قووڵ و كورتخایه‌ن وه‌كو بانجی جامپیینگ (bungee jumping) مان هه‌یه تا چالاكی ئارامبه‌خش و به‌رده‌وامی وه‌كو شاخه‌وانی و پیاده‌ڕه‌وی.
كامیان گرنگیان زیاتره؟
كتێبی زۆر له ژانری سه‌ركه‌شیدا نووسراون و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نووسه‌رانیان په‌یامنێرانی شه‌ڕ و به‌ڵینده‌رانی ئه‌ماتۆر و ئه‌كته‌ران بوون كه زۆربه‌یان باوه‌ڕیان وایه ژیان كورته و حه‌یفه كه به به‌تاڵی و یه‌كڕیتمی به‌سه‌ری به‌رین، ته‌نیا به‌رزی و نزمی زۆره كه ده‌توانێت بمانهه‌ژێنێت و له ژیانماندا گۆڕانكاری دروست بكات و ژیانی ئارام و بێ گۆڕانكاری به ژیانێكی شكستخواردوو ده‌زانن. له راستیدا به باوه‌ڕی من ئه‌م جۆره نووسه‌رانه و وه‌رگره‌كانیان بوون به ته‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه خودی بیره‌وه‌ریسازیان بۆی ناونەتەوە. له‌وانه‌یه به‌پێ و به‌پێی په‌تی ته‌یكردنی پانایی ئه‌مریكا یان به‌خێرایی سه‌ركه‌وتن بۆ لووتكه‌ی ئێڤرست له یاده‌وه‌ریی تۆدا به یاده‌وه‌رییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیشان بدات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌وانه وه‌كو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی راسته‌قینه وان. له راستیدا ئه‌مانه به‌نرخی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆیان یاده‌وه‌ریی باش بۆ مێشكیان ده‌كڕن.
ئێستا تۆ پێت وایه كامیان گرنگیان زیاتره؟ خودی ئه‌زموونگه‌ر یان خودی بیره‌وه‌ریسازت؟ هه‌ڵبه‌ته هه‌ردووكیان گرنگن و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه و كه‌س حه‌زناكات مێشكی له یاده‌وه‌ریی باش خاڵی بێت، به‌ڵام به هه‌رحاڵ نابێت فه‌زڵی خودی بیره‌وه‌ریساز بدرێت به‌سه‌ر خودی ئه‌زموونگه‌ردا. هه‌ربۆیه بایه‌خ به ژیانی حاڵی حازری خۆت بده و ته‌نیا بیر له دروستكردنی بیره‌وه‌ری مه‌كه‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ خۆتدا بیربكه‌ره‌وه كام له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌لاته‌وه مایه‌ی سه‌رنج ده‌بێت. سات به ساتی ژیانێكی باش یان یه‌ك ئه‌لبوومی پڕ له وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش و هه‌ژێنه‌ر؟
سه‌رچاوه:
هنر خوب زیستن، ص115-119