هۆکاری سەرنەکەوتن ئاشکرا دەکەن

11:15 - 2023-08-23
وەرزش
246 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممەی رابردوو لە دوا جەولەی یارییەکانی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی هەڵبژاردەی شارەکانی عیراقدا کە یەکێتیی تۆپی پێی عراق سەرپەرشتی دەکات، دوو یاریی کران، یەکەمیان لە هەولێر و دووەمیان دەبوو لەسلێمانی بکرایە.
ئەوی هەولێر لەئەنجامێکدا کە بۆتە مایەی تووڕە بوونی هاندەرانی سلێمانی، هەولێر و کەرکوک 1-1 یەکسان بوون و گۆڵی یەکسان بوونی هەولێر لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا کراوە، ئەوی سلێمانیش یارییەکە نەکراو لەبەر ئامادە نەبوونی دهۆک، سلێمانی 3-0 بە براوە دانرا، کۆی خاڵەکانی سلێمانی بەم ئەنجامە بوون بە 7 خاڵ و کاتێکیش هەولێر و کەرکوکیش1-1 یەکسان بوون، ئەمانیش هەردووکیان خاڵەکانیان بوون بە 7 خاڵ، بەڵام سەرەنجام و بەو یەکسان بوونەی هەولێر و کەرکوک 1-1، سلێمانی لەسەرکەوتن بۆ قۆناغی دواتر بێ بەشکرا، لەسەر ئەمەش لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و عیراق، لە روونکردنەوەیەکدا وێڕای سوپاسی چەند کەسایەتی و لایەن و یانەیەک، دەڵێن؛ هۆکاری سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشکرا دەکەین، ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە؛
ئێمە لە لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و عیراق، سەبارەت بە بەشدارییکردنی هەڵبژاردەی سلیمانی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی عیراقدا، سەرەتا بەناوی سەرۆک و ئەندامانی لقەکەمانەوە، سوپاسی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین کە لە ئامادە کردن و هاریکارییکردنی هەڵبژاردەکەدا پشتیوانمان بوون.
هەوەها سوپاسی زۆرمان هەیە بۆ  پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان و سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 و ستافی ئیداری و راهێنەران و  یاریزانان و هاندەرانی شاری سلێمانی و رۆژنامەنووسە وەرزشییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن و  هەموو ئەو کەسانەی کە لەو ماوە کەمەدا هەموو توانای خۆیان خستەگەڕ بۆ پاڵپشتی و بەشداریکردنی هەڵبژاردەی سلێمانی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی پارێزگاکانی عیراقدا.
سوپاسێکی تایبەتی ئەو یانانەش دەکەین کە هاوکارمان بوون بۆ پێدانی یاریگاکانیان چ بۆ یارییکردن یان مەشق و راهێنان دەرگاکانیان بۆ واڵا کردین.
لە کۆتاییدا، ئێمە لە لقی سلێمانی یەکێتیی تۆپی پێ رایدەگەیەنین:لە ئایندەیەکی نزیکدا، هەموو شتێک لەسەر دروستکردن و ئامادەکاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلیمانی، بۆ شەقامی وەرزشی و  وەرزشکاران دەخەینە ڕو، هەروەها هۆکاری سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی بۆ قۆناغی داهاتووش ئاشکرا دەکەین.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان