ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
جیاوازیی چینایه‌تی له وڵاته سه‌رمایه‌دار و پێشكه‌وتووه‌كاندا رۆژ به رۆژ له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌و بۆچوونه‌ش كه ده‌ڵێ: زۆرترین سه‌رمایه‌ی وڵات به‌ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ڵگه‌وه‌یه، تا ئێستاش له زۆر وڵاتی جیهان راسته، بۆ نموونه له ئه‌مریكا كه پێشه‌نگی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌و قسه‌یه راست ده‌رده‌چێت و زۆرترین سامانی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست ده‌سته‌بژێرێكی وڵاته‌كه‌دایه، زۆرینه‌ی دانیشتوانیش وڵاتیش چینی مامناوه‌ند، یان هه‌ژارن، هه‌ڵبه‌ت به تێبینی ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی هه‌ژار له ئه‌مریكا و به‌راورد به وڵاتێكی دواكه‌وتووی هه‌ژار جیاوازه.
هۆكاره‌كانی ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی خودی سیستمه‌كه قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر كراوه و له داهاتووشدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر، دیارده و ده‌ركه‌وته و نیشانه‌كانییه‌تی، كه ده‌توانین به ئاسانی له جیاوازی مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێك و كارمه‌ندێكدا تێبینی بكه‌ین.
ده‌جه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی بژین
یه‌كێك له نموونه‌كانی ئه‌و ده‌ركه‌وتانه به‌ریتانیایه، كه تیایدا جیاوازی چینایه‌تی گه‌یشتۆته ئاستێك، مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات، بۆ نموونه ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا گه‌وره‌كان له بۆرسه‌ی به‌ریتانیادا مووچه‌كه‌یان به رێژه‌ی %16 زیادی كرد، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كرێكاران و كارمه‌ندان له‌و وڵاته‌دا زیاتر له 10 ساڵیشه ده‌جه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی بژێوێ خۆیان و ماڵ و منداڵیان په‌یدا بكه‌ن.
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه له كرێ و مووچه‌ی به‌رز، كه سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه، له‌و باره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: میانجینی مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌ك كه ناوی له لیستی (فاینانشاڵ تایمز 100)دا هاتووه، 118 جار زیاتره له میانجینی كرێكارێك كه ده‌وامی ته‌واو ده‌كات له رۆژێكدا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زیادبوونه له ساڵی 2021دا ته‌نیا 108 جار بووه، واته جیاوازیی چینایه‌تییه‌كه زیادی كردووه.
مووچه‌ی 20 ملیۆنی
هه‌ر به پێی فاینانشاڵ تایمز، باسكاڵ سۆریۆت كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاره له كۆمپانیا زه‌به‌لاحی (Astra Zeneca)ی تایبه‌ت به ده‌رمان، به‌رزترین مووچه‌ی هه‌بووه و مووچه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 16,85 ملیۆن پاوه‌ن، واته 21 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له ساڵێكدا، به‌مه‌ش پێش چارلز ودبۆرن كه‌وت كه له كۆمپانیای پیشه‌سازی سه‌ربازی كار ده‌كات و مووچه‌كه‌ی 10,69 ملیۆن پاوه‌ن بوو، هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه، له ساڵی 2021وه ئاستی مووچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری 100 كۆمپانیای (FTSE) له 3,38 ملیۆن پاوه‌نه‌وه به‌رز بۆته‌وه بۆ 3,91 ملیۆن پاوه‌ن له ساڵی 2022دا.
سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه‌وه رایگه‌یاند: به‌ریتانیا بۆته وڵاتی زیاده‌ڕۆییه دزێوه‌كان. پۆڵ نۆڤاك سكرتێری گشتی كۆنگره‌ی سه‌ندیكاكان له‌و باره‌یه‌وه وتی: له كاتێكدا چه‌ندین ملیۆن خێزان له به‌ریتانیادا به‌ده‌ست به‌ده‌ست دابه‌زینی ئاستی بودجه و بژێوی ژیانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان، مووچه‌كه‌یان به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بۆته‌وه.
سیستمه‌كه هه‌ڵه‌ی تێدایه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راپۆرته ره‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه میانجینی مووچه‌ی كرێكاران له ماوه‌ی سێ مانگدا و تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ته‌نیا %7,8 زیادی كردووه، به‌ڵام دواتر ئه‌م رێژه‌یه به‌هۆی ره‌چاوكردنی بارودۆخی نوێی ئابووری و هه‌ڵاوسانه‌وه كه‌مبۆوه بۆ ئاستی %0,6.
لۆك هێلدیارد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری مووچه به‌رزه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌كان گوشارێكی زۆریان له‌سه‌ر دروست بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی خۆیان، زیادكردنی مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كان به بڕی نیو ملیۆن پاوه‌ن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سیستمه ئابوورییه به‌رنامه و میتۆدێكی هه‌ڵه په‌یڕه‌و ده‌كات. لۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌یه كرێكاران ده‌نگیان دیار بێت له ناو كۆمپانیاكاندا و ئه‌وانه‌ش كه داهاتیان كه‌مه، رێژه‌یه‌كی باشتر له دادپه‌روه‌رییان به‌ربكه‌وێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی قوچه‌كه‌كه‌دان.
چاوه‌ڕێی پلانی حكومه‌تن
كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌ریتانیا له‌م نادادپه‌روه‌رییه بێده‌نگ نه‌بوون، به‌ڵكو هه‌وڵی زۆریشیان داوه تا مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، ساڵی رابردوو ده‌یان خۆپیشاندانیان رێكخست و له‌و جموجۆڵه رێكخراوه‌ییه‌شدا كرێكاران به ته‌نیا نه‌بوون، به‌ڵكو شۆفێرانی ئامبوڵانس و پزیشكان و پارێزه‌ران و مامۆستایانیش له‌گه‌ڵیاندا بوون و دژی هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی كرێی خان‌و و نرخی خۆراك و سووته‌مه‌نی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
كرێكاران و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان ته‌نیا به‌شی بژێویی رۆژانه‌یان ده‌كات، چاوه‌ڕێی پلانی حكومه‌تن بۆ دابه‌زاندنی ئاستی هه‌ڵاوسانی نرخ، چونكه بۆ ئه‌وان هه‌ڵاوسانی نرخ مانای ئه‌وه‌یه پێدانی پاره‌ی سووته‌مه‌نی و كاره‌با و پێویستییه‌كانی رۆژانه قورس ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌ریتانیا تا ئێستا 12 جار نرخی سوودی به‌رزكردۆته‌وه بۆ دابه‌زاندنی هه‌ڵاوسان، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڵاوسان %6,8ه‌و زۆری ماوه بگاته ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه ژیانێكی ئاسایی بێكێشه‌ی ئابوورییان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كێشانه لای به‌ڕێوه‌به‌ركان هه‌ستی پێ ناكرێت، چونكه ئه‌وان مووچه‌یان 100 هێنده‌ی كرێكار و كارمه‌ندی ئاساییه.
سه‌رچاوه: BBC Arabic