لیۆناردۆ بۆنچی به‌رگریكاری ناوداری یانه‌ی یۆڤانتۆس زۆر بێزاره له ره‌فتاری نه‌شیاوی یانه‌ی یۆڤانتۆس كه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش وایلێكردووه ئه‌م یانه‌یه جێبهێڵێت.
بۆنۆچی یه‌كێكه له‌و به‌رگریكاره به ئه‌زمونانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی یۆڤانتۆس كه چه‌ندین ئه‌نجامی زۆرباش و تاكه‌كه‌سیشی به‌ده‌ستهێناوه، ماوه‌یه‌كی زۆریش یاریزانی سه‌ركی و زۆرگرنگی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و یانه‌ی یۆڤانتۆس بووه، به‌ڵام وا ئه‌مساڵ ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس لێی هه‌ڵپێچاوه‌و نیازی وایه پشتی پێ نەبەستێت و ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری بێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه بۆنۆچی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی یۆڤانتۆس جێگای نابێته‌وه، بۆیه یۆڤانتۆس له لایه‌ك ده‌یه‌وێت له‌م میركاتۆی هاوینه‌یه‌دا ده‌ستبه‌رداری ببێت، خۆیشی له لایه‌كی تره‌وه ده‌یه‌وێت یانه‌یه‌كی نوێ بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
ئێستا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌م یاریزانه له‌م میركاتۆیه‌دا رووبكاته یانه‌یه‌كی تر‌و له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ردوولا بڕیاری كۆتاییانداوه، یانه‌ی یۆنۆیۆن به‌رلینی ئه‌ڵمانی ئه‌و یانه‌یه‌یه كه ره‌نگه بۆنۆچی به‌رێته ریزه‌كانییه‌وه‌و یۆڤی گفتوگۆیه‌كانی بۆ گرێبه‌ست لەگەڵیدا چڕ كردۆته‌وه‌و ره‌نگه بۆنۆچی به موچه‌ی ساڵانه‌ی 2 ملیۆن یۆرۆ قایل بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا موچه‌ی ئێستای بۆنۆچی له یۆڤی 3:5
ملیۆن یۆرۆیه.