محه‌مه‌د سۆران هه‌مه‌وه‌ندی
له ماوه‌ی رابڕدوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو گۆرانی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وتن. كه گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه زیاتر بڵاویان ده‌كردنه‌وه.
یه‌كه‌م: نه‌مردم، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن ده‌رزی.
دووه‌م: گوڵه‌كه‌م، محه‌مه‌دی ماملێ.
ئه‌م دوو گۆرانییه راسته ئه‌دایه‌كی جوان و ئاوازێكی جوانیان بۆ دانراوه و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تازه‌ش دووباره‌یان كردوونه‌ته‌وه. به‌ڵام بنچینه‌ی گۆرانی شیعره ، ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بێت بێگومان گۆرانیش نابێت. یه‌كه‌م شیعری نالییه كه ده‌ڵێت :
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رته هه‌تا ئه‌و خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ.
ساڵی رابردوو خوێندنه‌وه‌یه‌كم بۆ ئه‌م شیعره كرد كه حه‌زناكه‌م دووباره‌ی بكه‌مه‌وه. دووه‌میش شیعری وه‌فاییه كه ده‌ڵێت :
گوڵه‌كه‌م ده‌ڵێن: ئه‌وا دێ، هه‌موو وه‌ختێ چاوه چاوم
ئه‌ی خودا تۆ بڵێی وه‌هابێ بێته‌وه روونایی چاوم؟
سه‌به‌بی زولفی شێواوه حوسنی روو مه‌ده‌دی پێ داوه
من كه‌وا رۆژم بۆته شه‌و كه به‌ڕۆژ ره‌شی داماوم
ئه‌ی شه‌ماڵ، ئه‌ی شیفای نه‌ساغان! وه‌ره تۆبی و خاڵی رووی یار!
به گوڵ و وه‌نه‌وشه‌ی باغان بگه‌یێنه دۆعا و سڵاوم.
ئه‌م دوو شیعره هه‌ردووكی كلاسیكه. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆچی گه‌نجه‌كان گۆرانییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌متر بڵاوده‌كه‌نه‌وه؟
به‌ڕای من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شیعره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێگر و خوێنه‌ر داده‌نێت و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی شیعری تێدانییه. كه ساده‌ترینیان وێنه‌ی شیعرییه.
بۆچی شیعره كلاسیكییه‌كان زیاتر و جوانتر ده‌چنه نێو خه‌ڵكه‌وه و كاریگه‌رییان زیاتره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌دڵ نووسراون. شه‌ونخوونییان پێوه‌كێشراوه. كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌دڵ نانووسین، به‌دڵ ناخوێنینه‌وه. ناتوانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر دابنێین. ساده‌ترین شیعر ئه‌وه‌ی مه‌حوی مه‌زن كه ده‌ڵێت :
له‌ناكه‌س كاریا خاكم به‌سه‌ر رۆیی به‌با عومرم
خودایه تۆ بمژێنی تاله‌به‌ر قاپی كه‌سێك ده‌مرم.
كه هه‌م نائومێدی تێدابه‌دی ده‌كردێت هه‌م سۆزداری. له شیكردنه‌وه‌ی شیعره كلاسیكییه‌كان سێ كه‌س هه‌بوون كه جوانترین شیكردنه‌وه‌یان بۆ شیعره‌كان ده‌كرد. ئه‌وانیش مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و محه‌مه‌د و فاتیح مه‌لا كه‌ریم بوون.
خۆم زیاتر شیعر ده‌نووسم و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام نووسینی ئه‌م وتاره له‌وانه‌یه ئیشی كه‌سانی پسپۆر بێت و شتی زیاتر له‌خۆی بگرێت. من له روانگه‌ی خۆمه‌وه بۆ شته‌كان ده‌ڕوانم.
بۆیه خه‌ڵكیش به‌ره‌و هۆشیارییه‌كی جدی ده‌ڕوات، به‌ره‌و جیهانگیری ده‌ڕوات. ده‌كرێت شیعری نوێش هه‌بێت كه هه‌تا په‌نجا ساڵی تریش هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به‌ڵام هێنده زۆر نین كه جێگه‌ی دڵخۆشی بن. له‌وانه گۆرانی چاوه‌كه‌م، هونه‌رمه‌ند میكایل شیعری مامۆستا هێمن. ده‌ڵێت :
چاوه‌كه‌م چاوی ره‌شی تۆ ئافاتی گیانی منه
گیانه‌كه‌م برژانگی تیژت نوكه رمبی دوژمنه.
ئه‌م شیعره هه‌م لایه‌نی سۆزداری، هه‌م لایه‌نی نیشتمانپه‌روه‌ری تێدایه. باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت:
به‌ژنه‌كه‌ت سێداره‌یه كه‌زیه‌ت ته‌نافه زووبه ده‌ی
بیخه ئه‌ستۆی من كه كوردم ، كورد به‌شی خنكاندنه.
یاخود گۆرانی ئه‌ی كچی جوان، هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ند جاف كه شیعری شێركۆ بێكه‌سه ده‌ڵێت :
له‌ڕاستیدا له‌وه ئه‌ترسم كه رۆژێك
چاوه‌كانت و په‌نجه‌كانت
ئه‌م نهێنییه ده‌ر ئه‌خه‌ن و
به شه‌قام و به‌گه‌ڕه‌ك و دنیا بڵێت
له‌ڕاستیدا ئائه‌م پیاوه
له شاعیریشه و نه نه‌قاش.
ئه‌مه به‌شێكه له‌و شیعره‌ی شێركۆ بێكه‌س كه به‌ڕاستی ناتوانم هه‌قی خۆی بده‌مێ. چونكه هه‌ر وشه‌یه‌ك له وشه‌كان مانا و نهێنی خۆی دروست ده‌كات له زیهنی خوێنه‌ر و گوێگردا. یان گۆرانی تۆ ئه‌و چه‌تره‌ی، هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د كه شیعری ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده. ده‌ڵێت :
تۆ ئه‌و چه‌تره‌ی كه هاوڕێته رۆژی ته‌م و باران و تاو
ده‌ستت ده‌گرێ و جێت ناهێڵێ تا ئه‌تداته ده‌ستی هه‌تاو
تۆ ئه‌و رێیه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات تا دڵی من
خۆزگه و ئاهم لێ ون نه‌كه‌ی بمخه‌یته ناو ده‌ریایی بێ بن.
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شیعره هه‌ره تایبه‌ته‌كان. هه‌ر دێڕه مانایه‌كی قووڵی له‌پشتی خۆیدا هه‌ڵگرتووه كه ده‌بێت دوای خوێندنه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانا جوانه‌ی كه بۆت دروست بوو نه‌شێوێت.
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێیت راسته شتی زۆر به‌رهه‌م دێت به‌ڵام شتی جوان كه‌م به‌رهه‌م دێت به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا. ئه‌مه‌ش من ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ سانسۆڕێك هه‌موو شتێ بڵاوده‌كاته‌وه هه‌ڵبه‌ت شته جوانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ناشیرینه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بێت. له‌وانه‌یه من له‌به‌ر ئه‌م قسانه رووبه‌ڕوی ره‌خنه ببمه‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز په‌شیمان نابمه‌وه له‌م قسانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یان له شیعر و گۆرانی ره‌نجاندووه.