پاڵەوانێکی کورد، بە ئاڵای کوردستان و وێنەیەکی سەرۆک مام جەلالەوە لە ئیمارات دەرکەوت و یارییەکی بردەوە.
نامۆ فازیل، پاڵەوانی کوردی یاریی MMA، توانی لە یاریزانی میسری، خالید عەمر لە پاڵەوانێتی UAE Warriors، کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو بباتەوە، پاڵەوانە کوردەکە، وەک هەمیشە بە لێدانە بەهێزەکانی رکابەرە میسرییەکەی دا بە زەویدا و توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت.
نامۆ فازل، کە پاڵەوانێکی کوردە، پێش هاتنە ناو حەلەبەکەوە بە ئاڵای کوردستان و وێنەیەکی سەرۆک مام جەلالەوە دەرکەوت.
PUKMEDIA