بلومبێرگ : تورکیا دەیەوێت ئەو پارەیەی لە دادگای پاریس بە عيراقی دۆڕاند ھەرێم بیدات

11:41 - 2023-08-26
جیهان
370 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تورکیا دەیەوێت ئەو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەی لە دادگای پاریس بە عیراقی دۆڕاند لەسەر ھەناردەکردنی نەوت، ھەرێمی کوردستان بیدات.
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە بڵاویکردەوە، تورکیا بەھیچ شێوەیەک ئامادەنییە ئەو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەی لە دادگای پاریس لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە بە عیراقی دۆڕاند وەک قەرەبوو بیداتەوە بە عیراق، بەڵکو لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان خۆی ئەو قەرەبووە بداتەوە.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت بەرپرسانی ھەرێم ئەو قەرەبووەی بەسەریدا سەپێندراوە بیدەنەوە بە عیراق، چونکە بەرپرسانی ھەرێم سوودمەندی سەرەکی بوون لە فرۆشتنی نەوتەکەیان.

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان