لە سعودیە سزای لەسێدارەدان بۆ چالاکوانێک دەرچوو

07:34 - 2023-08-26
جیهان
189 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی سعودیە سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکوانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەپاند. ئەوەش نیگەرانی ژمارەیەک رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی لێکەوتەوە و ئەو بڕیارەیان بە پێچەوانەی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە قەڵەم دا.
چالاکوانەکە ناوی محەمەد ئەلغامدییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رەخنەی لە سیاسەتی وڵاتەکەی گرتووە.
هاوکات ئەو چالاکوانە زۆربەی نووسین و کۆمێنتەکانی تەرخانکردووە بۆ دژایەتی گەندەڵی و دەستگیرکردنی خوێندکارانی زانکۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عەرەبستانی سعودیەوە.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان