پێشبینی دەكرێت مۆبایلی ئایفۆن 15 ببێتە یەکێک لە گرانترین مۆبایلەکانی كۆمپانیای ئەپڵ، لەوانەیە نرخەكەی لە دوو هەزار دۆلار زیاتر بێت.
ئایفۆنە نوێیەكە یەكەم ئایفۆن دەبێت كە دوو تێرابایتی هەیە و دەنگۆی ئەوە هەیە كە كامێرایەكی نوێكراوەی تێدابێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئایفۆن 15 لە 12ی ئەیلولی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.
سەرچاوە: سکای نیوز