جێگری سەرۆكی ئەمریكا:لەگەڵ ئێران لە جەنگدا نین

08:00 - 2025-06-22
جیهان
34 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشە ئاسمانییەكەی  ئەمریكا بۆ سەر ئێران، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان بە هیچ شێوەیەك لە جەنگدا نییە لەگەڵ حکومەتی تاران و هەموو هەنگاوەكان بۆ رێگرییە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەكان.

ڤانس لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان جەختیكردەوە كە هێرشەكە "وەڵامێكی دیاریكراو و بەرتەسك" بووە و ئامانج لێی تەنها رێگریكردن بووە لە هێرشی هاوشێوە لە داهاتوودا. 

ناوبراو رونیشیكردەوە كە ئیدارەی ئەمریكا بە رەسمی پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناخوازێت شەڕێكی نوێ لە ناوچەكەدا هەڵبگیرسێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان