ئەمریكاییەكان كۆنترۆڵیان كردووە

11:12 - 2023-08-28
وەرزش
283 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەكشەممە 27/8/2023 مۆندیالی گۆڕەپان و مەیدان لە بۆداپستی پاتەختی هەنگاریا كۆتاییهات و كوڕان و كچانی ئەمریكا وەك چاوەڕوان دەكرا زۆرترین میدالە زێڕ و زیو و  برۆنزەكانی ئەم مۆندیالەیان بدرۆتەوە، لە دوا رۆژی ئەم مۆندیالەدا كۆتایی بەم پێشبڕكێیانە هات:
*بازی بەرزی كچان.
*هەڵدانی رمی كوڕان.
*راكردنی 5000 مەتری كچان.
*راكردنی 800 مەتری كچان.
*هەردوو راكردنی 4×400 مەتر پۆستەی كوڕان و كچان.
چەند ئەنجامێكی تر:
*راكردنی 4×100 مەتر پۆستە-كوڕان  (ئەمریكا)(37:38 سانیە).
*راكردنی 4×100 مەتر پۆستە-کچان  (ئەمریكا)(41:03 سانیە).
*راکردنی 5000 مەتر-کچان (فایس کیپگۆن-کینیا)(14:53:88دەقیقە).
*راکردنی 1500 مەتر-کوڕان (ساندەر سکۆسیم-نەرویج)(4:19:64 دەقیقە).
*خۆهەڵدان بە زانە-کوڕان(ئارمەند دۆبلانتیس-سوید)(6:10 مەتر).
*ماراسۆنی كچان (ئامانی شاكولی-ئوسیوپیا)(2:24:34 سەعات).
*راكردنی 200 مەتر-كوڕان       (نواه لایلز-ئەمریكا)(19:52 سانیە).
*راكردنی 200 مەتر-كچان(شیریكا جاكسۆن-جامایكا)(21:41 سانیە).
*هەڵدانی رمی كچان                     (هاروكاكیتاچوكی-ژاپۆن)(66:73 مەتر).
*سێ بازی كوڕان(یۆلیمار رۆخاس-ڤێنزوێلڵا)(15:08 مەتر).
*راكردنی 400 مەتر بەربەستی كچان(فیمكی پۆڵ-هۆڵەندا)     (51:71 سانیە).
*راكردنی 400 مەتری كچان(ئەنتۆنیۆ واتسۆن-جامایكا)(44:22 سانیە).
*هەڵدانی مەترەقەی كچان(كامرین رۆدجەر-كەنەدا)(77:22 مەتر).

میدالەكان
تا رۆژی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەكە ریزبەندیی وڵاتان- یەكەم تا پێنجەم بەمشێوەیەیە كەبەرامبەریان میدالە زێڕ و زیو و برۆنزەكان بەرامبەریان نووسراوە:
1-ئەمریكا(11)(8)(8).
2-کەنەدا (4)(2)(5).
3-ئیسپانیا(4)(0)(0).
4-جامایكا(3)(4)(4).
5-ئەسیوپیا(2)(4)(2).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان