یادەوەریی وەرزشی

11:15 - 2023-08-28
وەرزش
301 جار خوێندراوەتەوە
ئامانج سەید برایم

لە ژمارەكانی پێشووی ئەم زنجیرە باسانەمەدا تیشكێكم خستە سەر حەوت یارییمان لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق-گروپی باكوور  بۆ وەرزی 1989-1990، لەو پێنج یارییە تەنیا یاریی كەرامەمان3-0 بردەوە:
*سلێمانی× 1 ی حوزەیرانی كەركوك (0-1)- 3/11/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*  سلێمانی× كەرامەی شاری كەركوك (3-0)، 10/11/1989 هەرلە یاریگای سلێمانی كرا.
*سەورەی كەركوك×سلێمانی (1-0)، 17/11/1989 لەكەركوك كرا.
*سەڵاحەدین×سلێمانی(2-1)، 24/11/1989 لە تكریت كرا.
*موسڵ×سلێمانی (3-1) ، 1/12/1989 لە یاریگای موسڵ كرا.
*برایەتی×سلێمانی(1-0)، 7/12/1989 لە یاریگای هەولێر كرا.
*سلێمانی×موسڵ (1-2)، 15/12/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
هەشتەم یارییمان رۆژی 5/1/1990 بەرامبەر تیپی یانەی 1 ی حوزەیرانی كەركوك بوو، یارییەكە لە یاریگای كەركوك كرا ، هاندەرانێكی زۆر ئامادە بوون و یارییەكەش بەبردنەوەی حوزەیران 2-1 كۆتاییهات، 1 ی حوزەیرانی كەركوك بەدرێسی شین و ئێمەش وەك یانەی سلێمانی بەدرێسی سوورەوە یاریمان دەكرد.
سەعات 3 ی عەسری ئەو رۆژە فیكەی دەستپێك بۆ ئەم یارییەمان لێدراو ناوبژیوانانیش لە موسڵەوە  هاتبوون، خولێخۆشبوو فەهمی فەقێ رەشیدی قەشان سەرپەرشتیاری تیپ بوو، خوالێخۆشبوو حەمەی عەبۆل راهێنەری ئێمە بوو، خوالێخۆشبوو د.عەتا چارەسەركەری تیپەكەمان بوو.
لەم یارییەدا ئێمە بە پلانی 4-4-2 یارییمان كرد و پێكهاتەكەمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی: سیروان محەمەد (عەبۆل).
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، نەوزاد مستەفا، هادی كەریم، تەنیا حەسەن تەنیا.
*ناوەند: ئامانجی سەید برایم، رەئوف رەحیم، فەرەیدون كەمال، بەكری شێخ مستەفا.
*هێرشبەر:بەختیار رەشید، ئالان قادر.
لە یارییەكەدا سەرەتا تیپی 1 ی حوزەیران لە دەقیقەكانی 28 و 62 دا دووگۆڵیان كرد، بەختیار رەشیدیش لە دەقیقەی 69 دا گۆڵەكەی سلێمانی كردو 1 ی حوزەیران 2-1 یارییەكیان بردەوە.
لە یارییەكەشدا راهێنەر یەك گۆڕانكاری كرد: نازم عەرەب  بۆ شوێنی ئالان، یاریزانە یەدەكەكانیش هیوا محەمەد و موحسینی هەڵەبجە و  خوالێخۆشبوو حەمودی تۆفیق بوون.
شایانی باسە تیپی پلە دووی یانەكانی عیراق لەو وەرزەدا لەسەرتاسەری عیراقدا كرابوون بە سێ گروپەوە، تیپی یانەی سلێمانی لە گروپی باكووردا بوو، گروپەكەش ئەم تیپانە بوون (سلێمانی، 1 ی حوزەیران و كەرامە وسەورە لە شاری كەركوك، موسڵ و فتووە لە موسڵ، برایەتی لە هەولێر، سەڵاحەدین لە تكریت)، سیستمی یارییەكان خولێكی دوو قۆناغ بوو، یەكەم و دووەمی هەرگروپێك دەگەیشتنە قۆناغی دووەمی یارییەكانی خولەكە، بردنەوە 2 خاڵ و یەكسان بوون 1 خاڵ بوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان