رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(21)
ته‌سه‌وری باشترین رووداو بكه كه ده‌كرێت له ژیانتدا رووبدات. له‌وانه‌یه سه‌فه‌رێكی درێژ له كاریبی به شتێكی نایاب بزانیت یان سه‌فه‌ر له رێگای شیریی كاكێشان به‌لاته‌وه سه‌رنجڕاكێش بێت یان ته‌نانه‌ت له مێشكی خۆتدا ته‌سه‌وری خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك له‌و خواردنه‌وه‌یه بكه‌یت كه حه‌زت لێیه‌تی. ئێستا ئاماده‌یت چه‌ند پاره بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ت بێته‌دی؟
سه‌ره‌تا ماوه‌یه‌ك بوه‌سته و هه‌وڵبده خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانت بخه‌یته سه‌ر كاغه‌ز، پاشان ئه‌و بڕه پاره‌یه بنووسه كه ئاماده‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌زموونه شیرین و چێژبه‌خشه بیده‌یت.
ئێستا وایدابنێ ئه‌گه‌ر ئاواته‌كه‌ت بێته‌دی، دوای ئه‌وه هیچ یاده‌وه‌رییه‌ك له‌و سه‌فه‌ره یان ئه‌و خانووه‌ی حه‌زت لێی بووه له مێشكتدا نامێنێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌یت چه‌ند بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته‌كه‌ت بێته‌دی؟ باشه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شت نه‌یه‌ته‌وه یاد كه‌شتییه‌كه كه به‌هۆیه‌وه له ده‌ریای كاریبیدا سه‌فه‌رت كردووه چۆن بووه؟ یان ره‌نگی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه‌ت له سه‌فه‌ری فه‌زادا له‌بیر بچێته‌وه. ئایا دیسان به‌های ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌زموون پاره بده‌یت؟ ده‌بێت ئه‌وه بڵێم زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌م لێكردوون، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ئه‌زموونی باش ئه‌گه‌ر یاده‌وه‌رییه‌ك له مێشكماندا به‌جێنه‌هێڵێت ته‌واو بێسووده و به‌های ئه‌وه‌ی نییه پاره‌ی تێدا خه‌رج بكه‌یت.
سه‌فه‌ر بۆ فه‌زا
له‌وانه‌یه تۆش هه‌مان هه‌ستت هه‌بێت، ئێستا وایدابنێ ته‌نیا یه‌ك رۆژ له سه‌فه‌ره سه‌یره‌كه‌ی خۆت بۆ فه‌زا بێته‌وه یاد. ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌ی پاره‌ی تیا خه‌رج بكه‌یت؟ ئه‌م پرسیاره له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی زیاتردا بۆ نموونه یه‌ك مانگ یان ساڵێك یان ده ساڵ وه‌ڵام بده‌ره‌وه.
به‌داخه‌وه هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره نه‌كراوه، به‌ڵام من خۆم به پرسیار و وه‌ڵام له هاوڕێ و هاوكارانم له‌وه تێگه‌یشتووم، ئه‌و ئه‌زموون و رووداوه نموونه‌ییانه به‌لامانه‌وه به‌هایان هه‌یه كه ببن به یاده‌وه‌ری، یان به ده‌ربڕینێكی دیكه بتوانین بیانسپێرین به یاده‌وه‌ری. له راستیدا هه‌رچه‌نده یاده‌وه‌رییه‌ك له مێشكماندا بمێنێته‌وه، به‌های به‌لامانه‌وه زیاتر ده‌بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر نه‌توانیت هه‌تا مردن یاده‌وه‌رییه‌ك له مێشكی خۆت ده‌ربكه‌یت، ئه‌و بابه‌ته به‌لاته‌وه به‌هادار بووه، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك یان رووداوێك یه‌كسه‌ر له بیربكه‌یت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و رووداوه یان ئه‌و قسه‌یه به‌لاته‌وه ئه‌وه‌نده بایه‌خی نه‌بووه. له راستیدا به‌بێ بوونی یاده‌وه‌ری، ئه‌و ئه‌زموون و رووداوانه‌ی به‌سه‌رمان دێن ته‌واو بێبه‌ها و پووچ ده‌بن. له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه گێلانه و هیچ بێته به‌رچاو، تۆ پێت باش بێت به چاوپۆشی له‌وه‌ی شتێك له یاده‌وه‌ریتدا ده‌مێنێته‌وه یان نا، رووداوی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش ئه‌زموون بكه‌یت. به‌هه‌رحاڵ هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌مرن و هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كانیان به‌هۆی مردنه‌وه له‌ناوده‌چن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت مردن یاده‌وه‌ریمان له بیره‌وه‌ری خاڵی بكاته‌وه، چه‌نده به‌لاته‌وه گرنگه بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆت هه‌تا مردن بپارێزیت؟
ئاژه‌ڵ بیروه‌ری نییه
له‌وانه‌یه سه‌رنجڕاكێش بێت بزانین ئه‌و كه‌سانه‌ی عه‌قڵیان له ده‌ستداوه سه‌باره‌ت به خۆیان و كه‌سانی دی چ هه‌ستێكیان هه‌یه، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه وه‌زعی ئه‌وان به‌م جۆره‌یه:
ئه‌وان خێرا سات به سات كۆمه‌ڵێك رووداویان به‌سه‌ر دێت و هیچ بیره‌وه‌رییه‌ك له‌و رووداوانه له مێشكیاندا نامێنێته‌وه. زۆر له زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ژیانه‌ی ئاژه‌ڵانیش ئه‌زموونی ده‌كه‌ن به‌و شێوه‌یه‌یه. ئاژه‌ڵان له‌و ساته‌دا ده‌ژین و ته‌قریبه‌ن هیچ بیره‌وه‌رییه‌كیان نییه و هیچیان بیرنایه‌ته‌وه كه له رابردوودا چیان به‌سه‌ر هاتووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات ده‌توانیت ئه‌و په‌رستارانه بدۆزیته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی عه‌قڵیان له‌ده‌ستداوه زۆر خراپ ره‌فتار ده‌كه‌ن و كاتێك دژیان ده‌وه‌ستیته‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م وه‌ڵامه ده‌بیته‌وه: «ئه‌مانه هیچیان بیر نایه‌ته‌وه، بۆیه غه‌مگین و په‌رێشان نابن». له‌وانه‌یه ئه‌م وه‌ڵامه تاڕاده‌یه‌ك راست بێت، به‌ڵام بێگومان له‌و ساته‌وه‌خته‌دا كه په‌رستاران له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كاندا خراپ ره‌فتار ده‌كه‌ن، هه‌ست به ره‌فتاری خراپی په‌رستاران ده‌كه‌ن، چونكه خودی ئه‌زموونیان هێشتا له‌ناو نه‌چووه.
بیره‌وه‌ری تۆزلێنیشتوو
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان نیشانداوه كه‌سه‌كان له كاتی بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه باش و شیرینه‌كانیاندا هه‌ستێكی باشتریان هه‌یه. به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه بۆ رابردووی دوور بگه‌ڕێته‌وه و بچێته حاڵه‌تی نۆستالژیاوه. زۆر له ده‌روونناسان ئاوا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه خراپ نییه هه‌ندێ جار بیره‌وه‌ری كۆنمان به‌یاد بهێنینه‌وه و لێیان بكۆڵینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستێكی باشترمان هه‌بێت. به‌ڵام باشتر نییه ئه‌و كاته بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی باش و به‌هادار ته‌رخان بكه‌ین؟ به باوه‌ڕی من حاڵی حازر ئێمه و ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوویان بووینه‌ته‌وه و ئه‌زموونیان ده‌كه‌ین به‌نیسبه‌ت بیره‌وه‌ری تۆزلێنیشتووی رابردوومانه‌وه زۆر روونتر و به‌هێزترن، بێگومان پێویست نییه په‌ڕه‌شووتبازی یان خۆرئاوابوونێكی دڵگیر تاقی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له ژیان ببینین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حاڵی حازر له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتوویت و سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌یت، خه‌ریكی چێژبینینی له ژیانت، (هه‌ڵبه‌ته هیوادارم وابێت)، به ده‌ربڕینێكی دیكه، ته‌سه‌ور نه‌كه‌یت بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری و ئه‌و هه‌سته، هه‌رده‌بێت ئیشێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بكه‌یت. هه‌وڵ بده قه‌دری سات به ساتی ژیانی خۆت بزانیت و له جیاتی گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری له بیره‌وه‌ری ته‌مومژاوی و تۆزلێنیشتووی رابردووت، چێژ له‌و وه‌زعه ببینیت كه حاڵی حازر تیایدایت. ئاسایی به لێكۆڵینه‌وه‌ی رابردوو شتێكی ئه‌وتۆمان به نسیب نابێت.
پڕه له هه‌ڵه
بۆ نموونه یه‌كێك له سه‌فه‌ره‌كانی خۆت بیربهێنه‌ره‌وه. ئه‌و رووداوانه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌سه‌رتهاتوون چه‌ندیانت بیرده‌كه‌وێته‌وه؟ به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه خاڵی لووتكه (باش یان خراپ) خاڵی كۆتاییت به‌بیردێته‌وه (ئه‌گه‌ر بێته‌وه بیرت له به‌شی 20 ی ئه‌م كتێبه‌دا سه‌باره‌ت به بنه‌مای خاڵی لووتكه- كۆتایی قسه‌مان كرد). هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه دوو یان سێ دیمه‌نی ترت له سه‌فه‌ره‌كه‌ت بێته‌وه بیر. به‌هه‌رحاڵ هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه كه ده‌توانن وه‌كو فیلم، بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كی ورده‌كارییه‌كانیدا له مێشكیاندا تۆمار بكه‌ن و ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێت كه بیره‌وه‌ری، تاك ره‌هه‌ندی و رووكه‌ش و كورته و پڕه له هه‌ڵه. وێڕای ئه‌وه‌ش مێشكی ئێمه هه‌ندێ جار له خۆیه‌وه هه‌ندێ شت ده‌هۆنێته‌وه و ده‌یخاته سه‌ر بیره‌وه‌رییه‌كانمان كه ئه‌سڵه‌ن راست نین و رێك دروستكراوی مێشكی خۆمانن، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر له هێنانه‌وه‌یادی بیره‌وه‌ری هیچمان ده‌ست ناكه‌وێت، ئێمه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ها بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانمان داده‌نێین و ئاسایی له ژیان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆمان دێنه پێشه‌وه خافڵین.
رووی له بودیزم كرد
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا حاڵ و ژیانی حاڵی حازر لای گه‌نجان گرنگییه‌كی تایبه‌تی په‌یدا كرد و كه‌سه‌كان روویان له شتی وه‌كو (LSD)و ماده‌ی بیهۆشكه‌ر كرد. له ساڵی 1971دا یه‌كێك له پڕۆفیسۆره‌كانی زانكۆی هارڤارد به ناوی ریچارد ئه‌لپێرت
(Richard Alpert)، پڕفرۆش‌ترین كتێبی خۆی به ناوی (له حاڵی حازردا بژی) بڵاوكرده‌وه. ئه‌لبێرت كه پاشان نازناوی رام داس (Ram Dass)ی له خۆی نا، رووی له بودیزم كرد و رێنماییه كۆنه‌كانی بودای له‌گه‌ڵ كه‌لتوری ئه‌وروپادا پراكتیك كرد و ده‌ستیكرد به فێركردن و ریكلام بۆ كردنی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ دروشمی (له حاڵی حازردا بژی) تاڕاده‌یه‌ك باوی نه‌ماوه و جێگای خۆی بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (ته‌ركیز له‌سه‌ر ساته‌وه‌خت بكه) چۆڵ كردووه و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی یۆگا و مامۆستایان و شاره‌زایانی ژیان به شه‌وق و زه‌وقه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
باشتره ئامانجت هه‌بێت
ته‌ركیز له‌سه‌ر حاڵی حازر زۆر باش و به‌جێیه، به‌ڵام نابێت ئه‌مه به مانای بیرنه‌كردنه‌وه و به‌رنامه‌دانه‌ڕشتن بۆ ئاینده له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌وانه‌یه ئه‌م رسته‌یه‌ت زۆر بیستبێت: «هه‌موو رۆژێك به‌و شێوه‌یه بژی وه‌ك ئه‌وه‌ی دوارۆژی ته‌مه‌نت بێت». به باوه‌ڕی من ئه‌مه گه‌مژانه‌ترین پێشنیازه كه بتوانیت بۆ كه‌سانی تری بكه‌یت و به ئه‌گه‌رێكی زۆر په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌م پێشنیازه یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه یان زیندان یان گۆڕستانت ده‌كات. هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت به‌شێك له ژیانی باش په‌یوه‌سته به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموون و سه‌رمایه‌وه بۆ ئاینده. هه‌ڵبه‌ته مێشكی ئێمه خۆی له خۆیدا سه‌روكاری له‌گه‌ڵ رابردوو و ئێستا و ئاینده‌دا هه‌یه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌سه‌ر كامیان زیاتر ته‌ركیز بكه‌ین. وێڕای ئه‌مه خراپ نییه بۆ ئاینده به‌رنامه‌رێژی و ئامانجت هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت به‌بێ دروستكردنی ئێستا و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموون و شاره‌زایی ته‌واو، ئاینده‌یه‌كیش نابێت. هه‌ر بۆیه زۆر نیگه‌رانی ئاینده مه‌به و هه‌وڵ بده زۆرترین سوود له بارودۆخ و پێگه‌ی ئێستا وه‌ربگریت. له جیاتی ئه‌وه‌ی به درێژایی سه‌فه‌ر به‌رده‌وام كامێرات به‌ده‌سته‌وه بێت و له‌ملاوه بچیت بۆ ئه‌ولا، چێژ له خۆرئاوابوون ببینه و سه‌یری جوانییه‌كانی چوارده‌ورت بكه. ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت بیره‌وه‌رییه‌كانت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌بیریش بچن ره‌نگ و بۆ به ژیانت ده‌به‌خشن و پێویست ناكات ئه‌وانه له بانكی یاده‌وه‌ریتدا سه‌یڤ بكه‌یت. ئه‌وه‌ت له یاد بێت رۆژێك له رۆژان ده‌مریت و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانت بۆ پاراستنی بیره‌وه‌رییه‌كانت ئه‌وانیش، له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌مرن.
سه‌رچاوه: كتێبی: هنر خوب زیستن، ص120-124