جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشت و به چاوساغی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزه‌كانی گاردی كۆماریی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و پایته‌ختی خه‌ونی ئازادی و ناوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانیان داگیركرد و زیانێکی کوشندە و جه‌رگبڕیان له ماناكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه.
هه‌مووی پێنج ساڵ بوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر زوڵم و زۆرداریی رژێمی به‌عسدا راپه‌ڕیبوون و به‌شێكی خاكی نیشمانیان له چنگ ده‌رهێنابوون، كه‌چی پارتی به بیانووی پڕوپووچی تێكچوونی باڵانسی هێزه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆ، جارێكی تر ئه‌و سوپاى ئه‌نفال و كیمیابارانه‌یان هێنایه‌وه سه‌ر خاكی كوردستان و شاری هه‌ولێر، كه سه‌دان پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی شه‌هید و بریندار کرد، سه‌دانیان به‌دیل گیران و بێسه‌ر و شوێن كران و ده‌بابه‌كانی ئه‌و سوپا شۆفێنییه شكۆی پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانی شكاند و ئه‌زموونه‌كه‌مانیان، له سه‌ره‌تای پێكهاتنییه‌وه، له‌كه‌داركرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خیانه‌ته وه‌ك زۆر ناپاكی تری مێژووی ئه‌م حزبه له یاده‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی قه‌ترانییه و به‌سه‌دان پاكانه‌ی خیتابی ئیعلامی و كتێبی ناڕاست و گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری رووداوه‌كان ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه سیاسییه ده‌ربه‌سته‌كانی كوردستان، پاڵپشت به‌و ئومێده‌ی به ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ره‌وایی و مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌یانه، پاڵپشت به‌وه‌ی ناكرێت پڕۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌مان له شوێنێكدا چه‌ق ببه‌ستێت و په‌كی بخرێت، بۆیه تێكڕا قه‌ده‌ری باشتری ئاشتی و پێكهاتنه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد و به‌سه‌ر برینی ناپاكی و خیانه‌تدا بازیان دا و هه‌وڵیان خسته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ئه‌وەی ماوه له شكۆی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌یان بۆ ئاشتی و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باتى دیمو‌كراتى هه‌ڵدایه‌وه. روخانی سوپاى رژێمی هاوكارى كاره‌ساتی 31ی ئاب له پڕۆسه‌ی ئازادی و هه‌روه‌ها هه‌رچی ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، له دانپیانانى ده‌ستووریی به هه‌رێمى كوردستان و سیستمى فیدراڵى به‌رهه‌می دانبه‌خۆداگرتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رۆشی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه
بۆ دواڕۆژی كوردایه‌تی و سه‌روه‌ری كوردستان.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هێزه‌ی به‌رپرسه له خیانه‌تی 31ی ئاب، له‌جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له رووداوه‌كانی مێژوو، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی به‌رده‌وامه و تازه به تازه، به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی پارتێتیەوە، ئاگری ناكۆكی و ناپاكی خۆش دەکات كه دیاره به‌هه‌ڵه له دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری هۆشیارانه‌ی ده‌ربه‌ستانی ئاینده‌ی كوردستان تێگه‌یشتووه، بۆیه وا ئێستاش به تۆمه‌ت داتاشین و ته‌شهیری بێبنه‌ما بۆ هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یاده‌وه‌ری تیژی مێژوو تاقیده‌كاته‌وه، پاره و پاوه‌ر و ته‌زویری میدیایى بێشومارى بۆ ئه‌م چه‌واشه‌كارییه خستۆته‌گه‌ڕ، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات به یه‌كجاری برینه‌كانی مێژووی خیانه‌ت ساڕ‌ێژ بكات و به سیاسه‌تی دروستی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شه له مێژووی خۆی و كوردستان بسڕێته‌وه، كه‌چی هه‌میشه له هه‌وڵی شه‌رعیه‌تپێدانی چه‌واشه‌كارانه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌دایه و بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌كات.
كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان
له‌م یاده تاڵه‌دا ئێمه هه‌میشه له بری كینه به‌خشینه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه، ده‌مانه‌وێت شوێنه‌وار و پاشماوه خراپه ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه و گشت كاره‌ساته‌كان به یه‌كجاری بسڕینه‌وه و به په‌رۆشه‌وه پێداگیری لەوە دەکەین كه ویستی خۆسه‌پاندن وه‌لا بنرێت و بژارده‌ی راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری راسته‌قینه له كوردستاندا بچه‌سپێنرێت. بۆ ئه‌م سیاسه‌ته نیشتمانییه دروسته به ئاگاییه‌وه ئاماده‌ی خه‌بات و قوربانیدانین، بێ ئه‌وه‌ی له مێژووی ره‌شی ئابی 1996 و كه‌موكوڕییه‌كانى تر غافڵ بین.
له‌یادی ئه‌و رۆژه ره‌شه و بۆ یادی هه‌موو شه‌هید و قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان، سڵاو له سەرجەم شه‌هیده قارەمان و سەربەرزەکانی گەلەکەمان بەتایبەتی شه‌هیده سه‌ربه‌رزەکانی موقاوه‌مه‌تی داگیركردنی پایته‌ختی كوردستان، له رۆژی ره‌شی 31ی ئابى 1996 دا.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان