ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
شه‌هید یونس زكر عه‌بدال- یوسن شه‌نگالی، ساڵی 1954 له گوندی (ئه‌رفیع)ی قه‌زای شه‌نگال هاتۆته دنیاوه، قۆناغی ناوه‌ندیی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1973 وازی له سه‌ربازی هێناوه‌و بووه به پێشمه‌رگه تا نسكۆی ساڵی 1975.
له ئاواره‌ییدا له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بیستێ كه ی.ن.ك دامه‌زراوه، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌چێته خۆرئاوای كوردستان و په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانه‌وه ده‌كات، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، شه‌هید یونس له شام به‌شداریی چه‌ند خولێكی سه‌ربازی و رێكخستنی كردووه، دواتر یه‌كێك ده‌بێت له پێشمه‌رگه‌كانی مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ و له‌مانگی 6/1976 به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ڤه‌ری جه‌زیره‌ی بۆتان له باكوری كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی بادینان.
شه‌هید یونس له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و نوێ‌دا به‌شداریی چالاكانه‌ی هه‌بووه له ده‌ڤه‌ری بادینان، كه‌سێكی دڵسۆز و وه‌فاداری كوردایه‌تی بووه.
به‌داخه‌وه، له هاوینی ساڵی 1976 له‌گه‌ل پۆلێك پێشمه‌رگه‌دا له نێوان پارێزگای دهوك و قه‌زای ئۆلوده‌ره له باكوری كوردستان، به‌ناهه‌ق شه‌هید ده‌كرێن.
شایانی باسه شه‌هید یونس له هۆزی موسڵمانه‌كانی ده‌ڤه‌ری شه‌نگاله، حه‌سه‌نی براشی شه‌هیدی یه‌كێتییه.
به‌گشتی شه‌نگالییه‌كان به ئێزدی و موسلمان و‌مه‌سیحییه‌وه، وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌ن و دانه‌بڕاو له‌گه‌لی كورد به‌شداریی شۆڕشه‌كانیان كردووه.