ره‌سوڵ بۆسكێنی
كاتێك شۆڕشی ئه‌یلولی 14 ساڵه خامۆش بوو، دوژمنی سته‌مكار دڵی زۆر خۆش بوو، پێی وابوو پێویست ناكا كه‌س له‌مه بدوێ، شۆڕش نابێته‌وه ئه‌گه‌ر دارخورماش له‌كوێستانان بڕوێ، به‌ڵام رۆژگار هێنده‌ی نه‌برد، تروسكایی دایه‌وه كوانووی شۆڕشی كورد، قاره‌مانان له‌پێناوی به‌رزی گه‌ل و نشتمان، دووباره چه‌كی مه‌ردایه‌تیان كرده‌شان، له‌ژێر ئاڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
قاره‌مانێك له‌وان به‌بیروباوه‌ڕ، بێ ترس و بیم، به‌ناوی (عه‌بدولڕه‌حیم عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم)، لاوێك پڕ له‌ره‌ند و جوامێری و مه‌ردایه‌تی، له‌گۆڕه‌پانی شۆڕش و كوردایه‌تی، سه‌رله‌نوێ كردیه شانی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی.
هه‌میشه چالاك و زرینگ بوو، ئارام و له‌سه‌رخۆ و پشوودرێژبوو، پێ‌داگر و له‌خۆبووردوو ڕاستگۆ و حه‌قبێژبوو، نموونه‌ی ئاكاری جوان و ڕه‌وشت به‌رز و په‌رێز پاك بوو، به‌حه‌ق كادری هه‌ڵكه‌وتو‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان (ده‌ست و ده‌م و داوێن پاك) بوو، پێشمه‌رگه‌ی ماندوونه‌ناسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، دڵسۆز و به‌وه‌فا و خه‌مخۆر و خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو.
له‌ساڵی1949له‌گوندی میرزاڕۆسته‌م وه‌ك شه‌نگه‌بیزایه‌ك سه‌ری ده‌رهێنا، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ناوی عه‌بدولڕه‌حیمیان لێنا، چووه قوتابخانه زیاتر ده‌ركه‌وت، به‌پله‌كانی ژیاندا سه‌ركه‌وت، هه‌دای نه‌دا نه‌سره‌وت، ساڵی1962ده‌رچوو له‌ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ، رێگه‌ی ناهه‌مواری ژیانی ده‌بڕی له‌سه‌رخۆ، هه‌ر ئه‌و ساڵه رێی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانی گرته‌به‌ر، بووه ئه‌ندام له‌رێكخراوی سه‌نگه‌سه‌ر.
ساڵی1972به په‌رۆش و له‌خۆبوردوو بێ وچان، په‌یوه‌ندی كرد به‌رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، بێ ئۆقره و پشودرێژ و به‌وره و خۆڕاگر، شێلگیر و له‌سه‌ر خه‌بات پێ‌داگر.
له ساڵی1978ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری به‌عس زوڵم و زۆر ده‌هێنی، له‌سه‌نگه‌سه‌ر ئاشكرابوو، به‌شێكی رێكخستنی نهێنی، تاده‌ربازبێ و مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڕێكانی نه‌مێنی، رێگه‌ی گرته‌به‌ر بۆ كاری پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی، له‌هه‌رێمی پارێزگاری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ركردایه‌تی، سه‌ره‌تا له‌هه‌رێمی پارێزگاری به‌فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بوو ئاشنایه‌تی، پاشان بووه فه‌رمانده‌ی كه‌رت و دواترله‌سنووری بێده‌لان وه‌ك به‌رپرسایه‌تی، به‌ئازایی و نه‌به‌ردی خۆی ره‌تاندی ترس، ساڵی 1980 له قوه‌تی گه‌ڵاڵه كرایه به‌رپرس.
ساڵی1982 له‌شه‌ڕه‌كانی هێزی پشتیوان، بۆ پشتگیری له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رۆڵێكی به‌رچاوی بینی و له‌یه‌كێ له‌شه‌ڕه‌كان، برینداربوو، به‌ڵام به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌جێنه‌هێشت، دواجار تامی وره و خۆڕاگری چێشت، به‌ڕێز مام جه‌لال له‌پای خۆڕاگری و ده‌ستخۆشی، بروسكه‌ی ئازایه‌تی پێبه‌خشی.
له‌ساڵی1982كرایه فه‌رمانده‌ی تیپی43ی ئاسۆس، دواتر كرایه به‌رپرسی ده‌زگای پێشمه‌رگایه‌تی، له‌مه‌ڵبه‌ندی دوو، له‌سه‌رگه‌ڵو، له‌دۆڵی جافایه‌تی، ئه‌م پله‌یه‌شی دوا پله‌ی بوو له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی.
عه‌بدولڕه‌حیم تێكۆشه‌رێكی پشوودرێژ و به‌زات بوو، مه‌ردی رۆژی ته‌نگانه و كاره‌سات بوو، كادیرێكی ژیر و به‌گوڕ و وره‌به‌رز بوو، دڵسۆز و فیداكار و نه‌به‌ز بوو.
له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌ی دیوه، سورتربووه له‌سه‌ر خه‌بات نه‌به‌زیوه، زۆرجار به‌شداری شه‌ڕی قورسی كردووه، له‌شه‌ڕی شێنێ چالاكانه هه‌ڵمه‌تی بردووه، له‌شه‌ڕه‌كانی قه‌ندیل، ئۆپه‌راسیۆنی دابان- هه‌لاج خۆڕاگربووه، له‌رزگاركردنی چیای چه‌رماوه‌ند و داستانی رزگاری شوێنی دیاری هه‌بووه، له‌شه‌ڕه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێ حه‌شری به‌دوژمن كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا چوارجار برینداربووه.
له‌داستانی گرتنی بنكه‌تی جه‌یشی شه‌عبی له ته‌قته‌ق له شه‌وی29\30/5/1987 به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولڕه‌حیم عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم سه‌نگه‌سه‌ری، به‌رپرسی سه‌ربازی مه‌ڵبه‌ندی دوو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری، داستانێكی گه‌وره تۆماركرا، دوژمن سه‌ری لێ شێوا، زیانی زۆری لێدرا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه عه‌بدولڕه‌حیم گولله‌یه‌ك بڕی بۆڕی هه‌ناسه‌ی، شه‌هیدبوو، خه‌می هێنا مه‌رگی پڕ تاسه‌ی، بۆئه‌وه‌ی بنێژرێ له‌پاڵ لوتكه‌ی كه‌ژێ، ته‌رمه‌گه‌ی گه‌یه‌نرایه گوندی ئاوه‌ژێ، له‌گه‌ڵ داخ و حه‌سره‌ت و شینگێڕا، جه‌نده‌كی پیرۆزی ئه‌م قاره‌مانه له‌وێ به‌خاك سپێرا.