ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی
شه‌هید سابیر عه‌ره‌ب عه‌بدی، ساڵی 1953 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری هۆزی (هه‌سنا)ی گوندی (گۆزكرانی)ی قه‌زای زومار-پارێزگای مووسڵ له دایكبووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له گونده‌كه‌ی ته‌واوكردووه.
له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه بۆته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، دوای هه‌ره‌سی 1975 به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانییانه‌وه ناچار بوون به بنه‌ماڵه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان كۆچ بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له گوندی (پلیسی) سه‌ر به دێرك نیشته‌جێ بن، له‌و كاته‌دا ئه‌وان و ته‌واوی كورده په‌ناهه‌نده‌كانی دیكه‌ش دووچاری ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆرببوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه، به‌ڵام كه سه‌رۆك مام جه‌لال چووه سوریا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامه‌زراند، توانرا دۆخی ئاواره‌كان باشبكرێت و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
كه یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی چه‌كداری له باشووری كوردستان كرد، سابیر عه‌ره‌ب و براكانی په‌یوه‌ندییان به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه كرد و بوونه پێشمه‌رگه، له‌و كاته شدا چه‌ندین چالاكی رێكخراوه‌یی و سه‌ربازییان ئه‌نجامدا، به‌تایبه‌تی له شام، جگه له به‌شداریكردنیان له له خوله‌كانی ئه‌وكاته كه یه‌كێتی ده‌یكردنه‌وه.له وباری رێكخستن و سه‌ربازیدا.
شه‌هید سابیر وه‌ك كادرێكی سیاسی و سه‌ربازی یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ كه به سه‌رپه‌رشتی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ له حوزه‌یرانی ساڵی 1976 گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان و ده‌ستیان به خه‌باتی چه‌كداری كرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كه له ناحیه‌ی (عه‌ندی وه‌رێ)ی سه‌ر به شاری دێرێك له رۆژئاڤای كوردستان له‌سه‌ر رووباری دیجله بۆ باكووری كوردستان په‌ڕینه‌وه، هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك رێڕه‌وێك بۆ شۆڕشی نوێ به‌كارده‌هێنرا كه نزیكترین خاڵی سنووری دێركییه له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ی بۆتان-ی باكووری كوردستان.
سه‌عید میرانی كه یه‌كێك بووه له مه‌فره‌زه‌كه‌ی بادینان و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌و كوشتاره رزگاری بووه و هه‌ر به شه‌هید سه‌عید میرانیش به‌ناوبانگه، وتی: شه‌هید سابیر عه‌ره‌ب گه‌نجێكی چالاك و قاره‌مان بووه، نیشتمانپه‌روه‌ر و كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن ره‌وشتێكی به‌زو پاك و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست بوو.
وتیشی: له شه‌ڕێكی داسه‌پاو و ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له (زومه‌ی زێڤیا) له بادینان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، شه‌هیدكران.
شه‌هید خاوه‌نی كچێكه به ناوی هیام.