لە سلێمانی بە کۆد مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت

11:38 - 2022-05-16
ئابووری
638 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی ئابووری

لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، رێكارێكی نوێ بۆ مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت و لە رێگەی كۆدەوە مووچەكانیان پێدەدرێت.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رایگەیاندووە: بەمەبەستی كارئاسانیكردن بۆ خانەنشینانی شارستانی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە بەپێی كۆدەكانی خانەنشینان مووچەكانیان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئەوەشی روونكردۆتەوە: كۆدەكان، (ژمارەی خانەنشینان) خۆیانە كە لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بەپێی خشتەیەكیش كە دانراوە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە، ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان بریتییە لە ژمارە (10 هەزار، 11 هەزار، 27 هەزار) مووچەكانیان دابەش دەكرێت، رۆژی یەكشەممەش مووچەی كۆدی ژمارە (28 هەزار و 29 هەزار) دابەش دەكرێت. 
ئاشكراشیكردووە: رۆژی دووشەممەی ئەو هەفتەیە، مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەش دەكرێت كە كۆدەكانیان ژمارە (30 هەزار و 31 هەزارە)، رۆژی سێشەممەش ژمارە (32 هەزار و 33 هەزار) دابەش دەكرێت، هاوكات رۆژی چوارشەممەش كۆدەكانی ژمارە (34 هەزار، 35 هەزار، 36 هەزار) مووچەیان پێدەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان