سەرۆک بافڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێگەیشت

10:57 - 2023-09-03
عیراق
98 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێگەیشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی كەركوك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە گرتنەبەری رێكاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە كرایەوە. هاوڕاشبوون لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان و شەهیدبوون و برینداربوونی چەند گەنجێكی كورد بكرێت.

سەرۆك بافڵ لە پەیوەندییەكەدا جەختی لە پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك كردەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد، هەموو رێكارێكی پێویست بگرێتەبەر و رێگریی لە دروستبوونی دووبەرەكی و هەموو مەرامێكی لەو شێوەیە بكات كە سەقامگیریی كەركوك و ژیانی خەڵكەكەی بخاتە مەترسییەوە. هەروەها تاوانبارانی شەهیدكردن و برینداركردنی گەنجانی كورد بدرێنە دادگا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان