لە بڕیارێکیدا، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رێکارەکانی رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەرکوک راگرت.
دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانیکردووە کە تا ئەو کاتەی دۆسێکە لە دادگا یەکلا دەبێتەوە، رێکارەکانی رادەستکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارتی لە کەرکوک رابگیرێت.