وەزیری بازرگانی ئەمریکا: گفتوگۆ لەگەڵ چیندا لاوازی نییە

09:08 - 2023-09-03
جیهان
240 جار خوێندراوەتەوە

جینا رایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمریکا پاش ئەوەی سەردانی چینی کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بازرگانی چیندا کۆبۆوە، لە نوێترین دیمانەیدا رایگەیاند، "گفتوگۆکردن لەگەڵ چیندا مانای لاوازی نییە".
جینا رایمۆندۆ لە دیمانەکەیدا لەگەڵ CNN ئاماژەی بەوەشداوە کە نەبوونی گفتوگۆ لەگەڵ چیندا هۆکارە بۆ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و تێنەگەیشتن لەیەکتر، ئەمەش بۆ هەردوولا خراپە.
بەوتەی جینا رایمۆندۆ، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانیان لەگەڵ چیندا، پرسی هێرشە ئەلەکترۆنییەکان بووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە چینەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش بە بنەمایەکی سەرەکی ناوبرد بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان