كه ئه‌م چه‌ند په‌یڤه ده‌نووسم، دنیایه‌ك بیره‌وه‌ریی خۆش له‌گه‌ڵ شه‌هید به‌ختیاری حه‌مه‌كوردستانی دێته‌وه یادم، یادی رۆژانێك كه سه‌ره‌تای مێردمنداڵییه، كه دڵی هه‌مووان زۆر به‌په‌له بۆ ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی كوردستان لێی ده‌دا.
سه‌یره، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌وێ رۆژی ئێمه كه ده‌بوایه سه‌رگه‌رمی خوێندن‌و به‌سه‌ربردنی كاته خۆشه‌كانی مێردمنداڵی بین، كه‌چی قه‌ده‌ری رۆڵه‌كانی كورد ئاوابوو ده‌بوو هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساتی لاوێتیدا ئه‌ركی نیشتمانی جێبه‌جێ بكه‌یت.
شه‌هید به‌ختیار یه‌كێك له‌و رۆڵه چاونه‌ترس‌و بوێرانه بو‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه، وه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی كورد په‌روه‌ر و تێكۆشه‌ری رێگه‌ی رزگاری كوردستان بێت، هه‌ر زو‌و وه‌ك لاوێكی جه‌ربه‌زه خۆی له ریزه‌كانی ی.ن.ك دیته‌وه و له خه‌باتی شار و شاخدا چالاكانه له پێناوی ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌یدا تێكۆشاوه.
شه‌هید به‌ختیار هه‌ر وه‌ك چۆن رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر بو‌و، هه‌ر ئاواش له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه رۆڵه‌یه‌كی گیان بازو خۆشه‌ویستی هاوڕێكانی بو‌و.
سه‌د مه‌خابن ئه‌و كاتانه‌ش له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ شه‌هید به‌ختیار پێكه‌وه بووین، ئه‌و یه‌كێك له‌و رۆڵه چالاكانه بو‌و كه له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵانی 1982-1983 له ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌راندا بو‌و، به هوتافی شۆڕشگێڕانه هانی جه‌ماوه‌ر و خوێندكارانی ده‌دا و زۆر چاكم له‌بیره ئه‌و كاتانه‌ی به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی به‌عس ده‌كه‌وتین و به‌ده‌ستڕێژی گولله وه‌ڵامیان ئه‌داینه‌وه، له لێواری مه‌رگ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، چه‌ند قاره‌مان‌و له‌خۆبوردو‌و بو‌و. ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه بخوێنێته‌وه و شه‌هید به‌ختیار بناسێ، گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن كه شه‌هید به‌ختیار چ تێكۆشه‌رێكی چاونه‌ترس بو‌و، هه‌رگیز له مه‌رگ نه‌ترساوه.
به‌داخه‌وه‌و مه‌ودای نه‌دا درێژه به‌خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی بدات تا تواناكانی له خزمه‌ت خه‌باتی رزگاری‌و دیموكراتی گه‌لی كورد به‌كاربهێنێ و زو‌و به‌جێی هێشتین.
شه‌هید به‌ختیار نه‌ك خۆی جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، به‌ڵكو بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌شی شایانی رێز‌و ستایشن، كه به‌درێژایی خه‌باتی كوردایه‌تی (حه‌مه‌كوردستانی)ی باوكی شه‌هید به‌ختیار و چوار كوڕه پێشمه‌رگه‌كه‌ی شۆڕشی نوێ، جێی خۆیه‌تی یادێك له‌و كه‌ڵه پیاوه‌ش بكرێ كه به‌داخه‌وه رۆژی رزگاری به‌چاوی خۆی نه‌بینی‌و له كاره‌ساتێكی دڵته‌زێندا كۆچی دوایی كرد.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌ی باوكی شه‌هید به‌ختیار بگێڕمه‌وه، كاتێك هه‌واڵی شه‌هیدبوونی به‌ختیار گه‌یشت، كه‌سوكار و هاوڕێكانی له شه‌وێكدا به‌نهێنی چووینه لای دایك‌و باوكی بۆ سه‌ره‌خۆشی‌و دڵدانه‌وه‌یان، له‌و كاته‌دا (پوره مه‌عسومه)ی دایكی زۆر به كوڵ ده‌گریا‌و گریانه‌كه‌ی سوێی به‌دڵماندا ئه‌هێنا، كه‌چی ئه‌و پیاوه تێكۆشه‌ره (محه‌مه‌د كوردستانی) به‌ده‌نگی ئازایانه و وه‌ك باوكێكی دڵ هه‌ڵقرچاو بۆ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی به‌گه‌رووی پڕگریانه‌وه وتی: ئێستا زیاتر سه‌رم به‌رزه، جگه له‌وه‌ی چوار كوڕم پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، شكور بۆ خوا ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ بڕا پێم بڵێن باوكی شه‌هید.
شه‌هید به‌ختیار محه‌مه‌د فه‌تحوڵڵا ناسراو به به‌ختیاری حه‌مه‌كوردستانی، له دایكبووی ساڵی 1969ی كه‌ركوك، ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك و ساڵی 1985 بۆته پێشمه‌رگه، له رۆژی 31/8/1988، له بناری قه‌ندیل شه‌هیدكرا.
عادل عه‌لی
هاوڕێی شه‌هید