یه‌كێك له‌وخانه‌وادانه‌ی كه مایه‌ی شانازیین بۆ گه‌لی كورد و بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كه‌مال مه‌سیفی-یه كه برای هه‌ڤاڵ (حاجی مه‌سیفی)یه. تێكۆشان و به‌رخودانی ئه‌و خانه‌واده‌یه و ڵسۆزی و وه‌فایان رۆژ له دوای رۆژ بۆ كورد و یه‌كێتی له بڵندیدا بووه و ئێستاش هه‌روایه، ئه‌وان خاوه‌نی پێنج شه‌هیدی قاره‌مانن.
ئه‌گه‌ر باسی قاره‌مانیه‌تی شه‌هید كه‌مال بكه‌ین به‌بێ گومان له‌نوسینێكی وا ناتوانین مافی خۆی بده‌ینێ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز، به ئه‌مه‌ك، ئازا، وه‌ك هاوڕێیانی ده‌گێڕنه‌وه هه‌میشه له شه‌ڕ و نه‌به‌ردییه‌كان پێشبڕكێی كردووه تا له ریزی پێشه‌وه بێت.
كورته‌ی ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید كه‌مال نادر حه‌مه‌د ناسراو به كه‌مال مه‌سیفی، له دیاكبووی ساڵی 1965ی
مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین، قه‌زای شه‌قڵاوه.
ساڵی 1982 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، هه‌مان ساڵ ده‌ستگیركراوه و ماوه‌ی چوارمانگ له زیندانی ئه‌منی هه‌ولێر بووه.
ساڵی 1984 بووه به پێشمه‌رگه له كه‌رتی چواری تیپی 85ی به‌ڕانه‌تی، له پێش راپه‌ڕین فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بووه.
به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كردووه، له‌وانه: شه‌ڕی زیاره‌ت، گرتنی سه‌ری ره‌ش، گرتنی ناحیه‌ی دێگه‌ڵه، گرتنی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، شه‌ڕی ساقیه، شه‌ری كێل كێل، داستانی 11رۆژه‌ی سماقووڵی، شه‌ڕی شاخه سوور له به‌نی هه‌ریر، شه‌ڕی گرتنی شارۆچكه‌ی هه‌ریر، شه‌ڕی كۆمیته‌ی مه‌سیف، شه‌ڕه‌كانی 31 خیانه‌تی ئاب و دواشه‌ڕ له سنووری چه‌مرگه، دووجاریش برینداركراوه.
به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له راپه‌ڕین و رزگاركردنی كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه.
ماوه‌یه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی مه‌سیف بووه و دواپله‌شی فه‌رمانده‌ی تیپ بووه له له‌شكری چواری هه‌ولێر.
رۆژی 5/9/1996 له سنووری گوندی گردیش سه‌ر به قه‌زای بنه‌سڵاوه شه‌هیدكرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك