رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(22)
له‌باره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه چی ده‌زانیت؟ له‌وانه‌یه وه‌ڵام بده‌یته‌وه له ساڵی 1914دا ئازادیخوازانی سربیا، شازاده‌ی ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا و مه‌جه‌ڕیان له سه‌رایڤۆ (Sarajevo) تیرۆر كرد و له ئه‌نجامی ئه‌م رووداوه‌وه ئیمپراتۆری نه‌مسا و مه‌جه‌ڕ له‌گه‌ڵ سربیادا جه‌نگیان راگه‌یاند و له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا په‌یماننامه‌یان ئیمزا كردبوو له حاڵه‌تی ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر وڵاته هاوپه‌یمانه‌كه‌یان داكۆكی لێبكه‌ن، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا هه‌موویان كه‌وتنه ناو زه‌لكاوی جه‌نگه‌وه. هیچ كام له‌م وڵاتانه باڵاده‌ستییه‌كی به‌رچاویان سه‌باره‌ت به یه‌كتری نه‌بوو، بۆیه هیچ پێشكه‌وتن و ره‌فتارێكی به‌رچاو له‌لایه‌ن هیچ كام له وڵاته‌كانه‌وه رووینه‌دا. ته‌نیا شتێك كه مایه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و بریندار بوو. ته‌قریبه‌ن له ماوه‌ی چوار ساڵدا هه‌ژده ملیۆن كه‌س له جه‌نگدا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌گه‌ر مێژوونووس بیت
ئه‌گه‌ر مێژوونووس نه‌بیت به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێژوونووس بیت ده‌زانیت كه ئه‌و گوزارشت و لێكدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واو راست نییه و حه‌قی ته‌واو نادات به بابه‌ته‌كه، به‌ڵكو بابه‌تی زۆر ئاڵۆزتر له‌پشتییه‌وه خۆی حه‌شار داوه، ته‌نانه‌ت چانس له ئه‌نجامی جه‌نگه‌كه‌دا كاریگه‌ری هه‌بووه. وێڕای ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی جه‌نگ له سربیا ده‌ستیپێكردووه دیار نییه، چونكه له‌و زه‌مانه‌دا تیرۆری زۆر كراوه و هیچیان جه‌نگیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا به بیانووی ئه‌و تیرۆرانه‌وه به ئاسانی ده‌یانتوانی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا جه‌نگ رابگه‌یه‌نن. قه‌باره و بڕی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا به‌رهه‌مهێنراون زۆر زۆر و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ئه‌و تازه‌گه‌رییه جۆراو جۆره‌ی له بواری دروستكردنی چه‌كدا پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان هاتبووه ئاراوه مایه‌ی سه‌رنج و قووڵبوونه‌وه‌یه (تانك، غازی ژه‌هراوی، ژێرده‌ریایی و په‌یدابوونی هێزی ئاسمانی) هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا بوو، كه هه‌موویان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان درێژتر و به‌رفراوانتر بیت.
كۆمپیوته‌ر و مێشكی مرۆڤ
ئاسایی مێشكی مرۆڤ به كۆمپیۆته‌ر به‌راورد ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م به‌راورده ته‌واو هه‌ڵه‌یه، چونكه كۆمپیوته‌ر زانیاری خاو به‌شێوه‌ی خانه سه‌یڤ ده‌كات، به‌ڵام مێشكی مرۆڤ ته‌نیا زانیاری خاو سه‌یڤ ناكات، به‌ڵكو سه‌ره‌تا وه‌ریانده‌گرێت و دوایی له قاڵبی چیرۆكدا سه‌یڤیان ده‌كات. بۆچی مێشكی مرۆڤ واده‌كات؟ چونكه فه‌زای مێشكی ئێمه بۆ سه‌یڤكردن دیاریكراوه. له‌وانه‌یه هه‌شتا ملیار خانه كه له مێشكی ئێمه‌دا هه‌یه وه‌كو ژماره‌یه‌كی زۆر بێته به‌رچاو، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م قه‌باره‌یه‌ش ناتوانێت هه‌موو ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نماندا رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه لای خۆی سه‌یڤ بكات. به‌م پێیه فێڵێك به‌كارده‌هێنێت كه زۆریش باڵا نییه و هه‌موو زانیارییه‌كان ده‌كات به چیرۆك.
به‌ڵام دنیای واقیع سه‌روكاری له‌گه‌ڵ چیرۆكدا نییه. تۆ ده‌توانیت له ماوه‌ی ده ساڵدا به ته‌واوی له‌و حه‌وت قاڕه‌یه‌ی هه‌ن بكۆڵیته‌وه و دڵنیام له هیچ جێگایه‌كی گۆی زه‌ویدا شوێنه‌وارێكی چیرۆك و حیكایه‌ت به‌رچاو ناكه‌وێت، له‌وانه‌یه بتوانیت به‌رد، ئاژه‌ڵ، گیا و قارچك ببینیت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به میكرۆسكۆب له شته‌كان بكۆڵیته‌وه، رووبه‌ڕووی خانه، گه‌ردیله، ناوك و دواجار به‌شی بچووكی پێكهێنه‌ری ناوك ده‌بیته‌وه و هیچ شوێنه‌وارێكی چیرۆكت به‌رچاوناكه‌وێت.
چیرۆك هۆنینه‌وه
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا بژیایتایه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له‌به‌ره‌ی جه‌نگ ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ت ده‌بینی كه پڕبوون له سه‌رباز و هه‌موویان كڵاوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئاسنیان له‌سه‌ردا بوو، مه‌یدانی جه‌نگیش پڕ بوو له گرمه‌ی تۆپ و گیزه‌ی گولله و ته‌رمی سه‌رباز و كه‌لاكی ئه‌سپ.
بۆچی مێشكی ئێمه حه‌زی له چیرۆك هۆنینه‌وه‌یه و له هۆنینه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا چیرۆكێكی چڕ و رێك و پێك و قابیلی تێگه‌یشتن بۆ سه‌یڤكردن له مێشكماندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟ ئاسایی چیرۆكه‌كان چڕ و كورت و ساده‌ن. وێڕای ئه‌مه‌ش هیچ خاڵێكی نادیاریان تێدا نییه. ئه‌م چیرۆكانه پێكه‌وه گونجاون، به‌و مانایه‌ی هیچ جۆره دوالیزم و رووداوی ناكۆكیان تێدا نابینرێت. قابیلی تێگه‌یشتنن به‌و مانایه‌ی كه ته‌واو پێكهاته‌ی عیله‌ت و مه‌علولیان تێدا ره‌چاو كراوه. بۆ نموونه ئه‌نجامی (ئه‌لف) ده‌بێته (ب) و ئه‌نجامی (ب) ده‌بێته (پ) و به‌م شێوه‌یه دیاره و لۆجیكیبوونی ره‌وتی رووداوه‌كانی قابیلی تێگه‌یشتنه.
سه‌یڤكردن به ده‌ستكارییه‌وه
مێشكی ئێمه ته‌واو به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌م ئیشه ده‌كات. نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به رووداوی رۆژانه به‌ڵكو سه‌باره‌ت به ته‌واوی ئه‌و جه‌نگانه‌ش كه به‌درێژایی مێژوو روویانداوه، گۆڕانكاری له بازاڕی بۆرسه‌دا یان مۆده. مێشكی ئێمه به هه‌ندێك ده‌سكارییه‌وه سه‌یڤی ده‌كات. له راستیدا چیرۆك هۆنینه‌وه ئه‌ركی یه‌كه‌می خودی بیره‌وه‌ریسازی تۆیه كه له به‌شی پێشووتردا به درێژی باسم كرد. مێشكت سه‌باره‌ت به خۆشت چیرۆك ده‌هۆنێته‌وه و ئه‌و چیرۆكه پێت ده‌ڵێت تۆ كێیت، له كوێوه هاتوویت و بۆ كوێ ده‌چیت؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وله‌ویه‌ت و ئاره‌زووه‌كانیشت دیاریی ده‌كات و وێنه و تێگه‌یشتنێك دروست ده‌كات كه تۆ بۆ ناسینی خۆت ته‌واو پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بیت. هه‌روه‌ها چیرۆكی ژیان و ناسنامه‌ت به شێوه‌یه‌كی چڕ له مێشكتدا جێی خۆی ده‌گرێت. به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێت بپرسێت كێیت؟ به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه به چه‌ند رسته‌یه‌كی زۆر كورت كه پێشان ده‌ستنیشانكراوه وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه. هه‌روه‌ها چیرۆكی ژیانت و ئه‌و رووداوانه‌ی به درێژایی ژیانت روویانداوه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا گونجاون، به‌و مانایه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن ئاسایی به ئاسانی فه‌رامۆش ده‌كرێن و تۆ ئه‌وانه له ژیانی خۆت تووڕ ده‌ده‌یت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خاڵه نادیار و تاریك و ناكۆكه‌كان ژیانت له خۆیه‌وه ده‌ستده‌كات به چیرۆك و خه‌یاڵ هۆنینه‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌مای عیله‌ت و مه‌علول ئاسایی له چیرۆكی ژیانی تۆدا ره‌چاو ده‌كرێت و بۆ هه‌موو كار و ره‌فتاره‌كانی خۆد به‌ڵگه داده‌تاشیت.
له‌گه‌ڵ واقیعدا دێته‌وه؟
به‌ڵام پێت وایه چیرۆكی ژیانت كه باوه‌ڕت پێی هه‌یه تا چ راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ واقیعدا دێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ئه‌م پرسیاره سه‌باره‌ت به‌خۆم وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه چیرۆكی ژیانی من هێنده‌ی ئه‌و پۆرترێتانه‌ی من كه كوڕه سێ ساڵه‌كه‌م له‌سه‌ر دیوار ده‌یكێشێت له‌گه‌ڵ واقیعدا دێته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌سه‌وری ئێمه سه‌باره‌ت به خۆمان و ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه له‌گه‌ڵ واقیعدا نزیك نه‌بێت كێشه‌یه‌ك رووده‌دات؟ به‌ڵێ به باوه‌ڕی من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مایه‌ی ده‌رده‌سه‌رییه و بۆ ئه‌مه‌ش چوار هۆكار باس ده‌كه‌م:
1- ئێمه ئه‌وه‌ی ته‌سه‌وری ده‌كه‌ین خێراتر ده‌گۆڕێین و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی وه‌كو سه‌رگه‌رمی، مۆسیقا و خواردن راسته، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی وه‌كو سیفه‌تی تایبه‌تی و به‌هاكانیش كه وادێنه به‌رچاو ناگۆڕێن هه‌ر راسته. له راستیدا له‌وانه‌یه له بیست یان چل ساڵی داهاتوودا، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌ین و ئاماده‌ین هه‌موو وجودی خۆمانیان بۆ بكه‌ینه قوربانی تاپێیان بگه‌ین، ته‌واو پووچ و بێبه‌ها بێنه به‌رچاومان و بابه‌تی ته‌واو جیاواز و دوور له مێشكمان ببن به به‌ها و باوه‌ڕمان، بۆ نموونه له‌وانه‌یه زۆر حه‌زت له‌وه بێت كه ڤێلایه‌كت له كه‌ناری مه‌یامی هه‌بێت و هه‌میشه بڕێك له ده‌رامه‌تی خۆت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت سه‌ره‌نجام ئه‌و ڤێلایه بكڕیت و پشووه‌كانت له‌وێ به‌سه‌ر به‌ریت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ده ساڵ ته‌واو بۆچوونت بگۆڕێت و ئیتر حه‌زت به‌وه نه‌بێت له كه‌ناری مه‌یامی ڤێلات هه‌بێت و له ئاینده‌دا سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو كاته بێشوماره‌ی له رابردوودا بۆ ئیشكردن سه‌رفت كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا تووشی كێشه‌ی به‌ده‌نی و رۆحی زۆر بوویت سه‌رزه‌نشتی خۆت بكه‌یت و هه‌ست بكه‌یت ڤێلای مه‌یامی به‌های ئه‌و هه‌موو فشاره به‌ده‌نی و رۆحییه‌ی نه‌بووه.
2-به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ئێمه هه‌میشه راست ده‌رناچن و چانس له ژیانی ئێمه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت بابه‌تی وه‌كو رووداوی ئۆتۆمبێل، شێرپه‌نجه، روودانی شه‌ڕ و مردن ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه و ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان به‌سه‌ریاندا نییه. هه‌ڵبه‌ته له رابردوودا خه‌ڵك زیاتر باوه‌ڕیان به چانس و چاره‌نووس هه‌بوو، به ئاسانی ئه‌وه‌یان قبووڵ ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا مرۆڤ چاره‌نووس وه‌كو شتی پڕوپووچ سه‌یر ده‌كات، به‌ڵام به رای من چانس و چاره‌نووس بۆ ژیانێكی باش پێویستن.
3- ئه‌و چیرۆكه‌ی مێشكمان سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی له ژیانماندا روویانداوه دروستی ده‌كات، هه‌ندێ جار بڕیاری ئێمه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌كاته‌وه، چونكه گوزارشت و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و ئاراسته‌كردن و لابردنی هه‌ڵه‌كانمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گوێ به هه‌ڵه‌كانمان نه‌ده‌ین و ده‌رس و په‌ندیان لێ وه‌رنه‌گرین.
4- ئێمه هه‌میشه خۆمان باشتر، سه‌ركه‌تووتر و زیره‌كتر له‌وه‌ی هه‌ین ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین. له راستیدا خودی ماستاوچی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان زۆر باڵاتر له‌وه‌ی هه‌ین له‌به‌رچاو بگرین و چه‌ند ریسكێك بكه‌ین كه له‌وانه‌یه بۆمان زۆر ترسناك و گه‌مژانه بێت.
هاوڕێیه‌كی دێرین
له كۆتاییدا ده‌بێت بڵێم ئێمه ئاسایی ته‌سه‌وری هه‌ڵه‌مان سه‌باره‌ت به خۆمان و رابردوومان و تواناكانمان هه‌یه و ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین كاره‌كته‌رمان قابیلی تێگه‌یشتنه و خاڵییه له ناكۆكی و ئاڵۆزی. به‌م پێیه له بڕیاری ناڕاستی كه‌سانی دی تووڕه مه‌به چونكه خۆشت بڕیاری ناڕاست سه‌باره‌ت به خۆت ده‌ده‌یت. ته‌نیا كه‌سێك ده‌توانێت بڕیاری راست له‌باره‌ی تۆوه بدات كه چه‌ندان ساڵه له نزیكه‌وه ده‌تناسێت و له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ تۆدا راستگۆ بێت هیچ ترسێكی نییه، وه‌كو هاوسه‌ره‌كه‌ت یان هاوڕێیه‌كی دێرینت. ته‌نانه‌ت ده‌توانیت ده‌فته‌رێكی بیره‌وه‌ریت هه‌بێت و هه‌موو ئه‌و رووداوه گرنگانه‌ی رۆژانه به‌سه‌رت دێن تیایدا بینووسیت، بێگومان ئه‌گه‌ر سێ ساڵ دوای ئه‌وه ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانت بكه‌یته‌وه و سه‌یری بكه‌یت، ئه‌وسا له‌و بابه‌تانه‌ی پێشان تیایدا نووسیوته تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت و ناكۆكی و كه‌موكووڕی و خاڵی تاریكی زۆری تێدا ده‌بینیته‌وه. وێڕای ئه‌وه ئه‌گه‌ر واقیعبینانه سه‌یری خۆت بكه‌یت بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئاره‌زووه‌كانت چانسێكی زیاترت ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص125-129
جه‌نگ له دیدی نیگاركێشێكه‌وه