نەتەوە یەکگرتووەکان کارگەکانی چەو و لم بە مەترسی ئەژمار دەکات

05:57 - 2023-09-06
ژینگە
303 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆژەی پاراستنی ژینگەی نێودەوڵەتی کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راستەوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت، دەرهێنان و شۆردنەوەی چەو و لمی لە دەریا و زەریاکان لە جیهاندا، بە مەترسییەکی گەورەی ژینگەیی ئەژمار کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: کارگەکانی چەو و لم لە جیهاندا، ساڵانە جگە لەوەی دەبنە هۆی خراپبوونی ژینگەی سەرگۆی زەوی، هاوکات هەزاران ئاژەڵ و باڵندە و ماسی لەناودەبەن.
هەروەها باسیان لەوەشکرد، ساڵانە 50 ملیار تۆن چەو و لم لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت. لە 6 تاکو 8 ملیار تۆنی ئەو چەو و لمانە، لە زەریا و دەریا و رووبارەکان دەردەهێنرێت. واتە لە رۆژێکدا بە ئەندازەی ملیۆنێک باری پڕ بارهەڵگرێک چەو و لم دەشۆدرێتەوە و لە ئاو دەردەهێنرێت.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان