له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
(Creating Short Fiction) كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مریكایی (ده‌یمۆن نایت-Damon knight)ه (1922-2002)، كه مامۆستای كڵاسی چیرۆكنووسین بووه و وه‌رگێڕی ئێرانی (مهدی فاتحی) به (داستان نویسی نوین) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه و ماناكه‌شی (خوڵقاندنی كورته‌چیرۆك)ه. ئه‌م كتێبه زۆر وانه‌ی گرنگی تێدایه بۆ چیرۆكنووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چیرۆكی نوێ بنووسن.
(6)
هه‌ستكردن:
ئێمه‌ش وه‌كو مناڵان لای خۆمانه‌وه بیرده‌كه‌ینه‌وه و ره‌فتاری كه‌سانی دی سه‌باره‌ت به خۆمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كه‌سانی دیش هه‌مان هه‌ستمان هه‌بێت یان نیشانی بده‌ین كردنی ئیشێك یان نه‌كردنی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌لامانه‌وه گرنگه. كه گه‌وره‌تر ده‌بین رێگه له وتنی هه‌سته‌كانمان ده‌گرین و فێر ده‌بین ئه‌و ئیشه بۆ باشتر زانینی رای خۆمان سه‌باره‌ت به كه‌سانی دی بكه‌ین. پاش ئه‌وه هاوده‌ردیی راسته‌قینه له‌لامان دروست ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ته له‌لای هه‌ندێ كه‌س ئه‌سڵه‌ن دروست نابێت. به‌ڵام نا‌توانیت وابیت به‌بێ ئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی ته‌واو بیت. تۆڵستۆی بۆ یه‌كه‌مجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌یزانی له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بوون یان هه‌ر ره‌گه‌زێك بوون، به ئاسانی و به‌شێوه‌یه‌كی باش نووسییه‌وه، واته ئه‌و شتانه‌ی له‌وانه‌یه ئێمه نه‌توانین تێی بگه‌ین.
ئه‌گه‌رچی ئێستا تۆڵستۆی به‌باشی ده‌ناسیت، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی خۆت بخه‌یته جێگای ژنێكی گه‌نج كه ده‌بێت به دایك یان خۆت بخه‌یته جێگای كچێك كه بۆ یه‌كه‌مجار عاشق ده‌بێت. هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت ببێت به تۆڵستۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی به‌باشی تۆش بیكه‌یت ده‌بێت سێ بابه‌ت بزانیت:
1- قبووڵكردنی هه‌ستت. 2- بینینی كه‌سانیتر. 3- رۆڵبینین.
به‌شی یه‌كه‌م ئاسانه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ستی واقیعی خۆیان نازانن و له زانینی ده‌ترسن، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه كه ئێمه ده‌بێت ئاگامان لێی بێت. هه‌موومان ئه‌و ئه‌زموونه‌مان هه‌یه كه زه‌مانێ ناچاربووین كۆمه‌ڵێ شت فێربین، هه‌ستی جیاواز و ئه‌و خواستانه‌ی كه خێزانه‌كانمان به ناپه‌سه‌ندیان ده‌زانین. بۆ نموونه كاتێك خوشكه بچووكه‌كه‌مان شتی جوانیی یاریی هه‌یه، تووڕه‌یی خۆمان سه‌ركوت ده‌كه‌ین، خواستی سه‌ركوتكراوی ئێمه ده‌گۆڕیت بۆ نه‌فره‌ت له‌و، له‌ناكاو به داری بیسبۆڵ یان به شتێكی دیكه لێی ده‌ده‌ین، نكۆڵی له‌و ئیشه‌مان ده‌كه‌ین و ته‌نانه‌ت ئاره‌زووی مردنیشی ده‌كه‌ین. هه‌ر یه‌كێ له ئێمه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا فێر ده‌بین كه ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین ئێمه تاكه كه‌س نین شه‌رم له داخوازییه‌كانی ده‌كات، ته‌نیا كه‌سێك نین گومانمان له‌وه هه‌بێت كه گوتوومانه و ته‌نیا كه‌سێك نین كاتێ هه‌موو به‌ڵگه‌كان له دژمانه، ئاسایی ره‌فتار ناكه‌ین و كۆتایی به‌وه ناهێنین كه ئێمه‌ی كردووه به هیولایه‌ك، دوای ساڵانێك تێده‌گه‌ین ئه‌و هه‌سته له گوناهی ئێمه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. هه‌ستی مرۆڤ ماده‌ی سه‌ره‌كی خه‌ونه‌كانێتی و ته‌نیا رێگه‌ی قابیلی ده‌ستپێگه‌یشتنی نه‌سته، كه‌واته ده‌بێت له‌باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌یت.
بۆ ده‌ستپێكی هه‌موو سات و رووداوه زیهنییه‌كانت ورد به، جاریوایه بیرۆكه‌یه‌ك دێته مێشكته‌وه به‌ڵام له‌ناكاو نامێنێت، جاریوایه ئه‌وه‌نده خێرا رووده‌دات نازانیت چی بووه. له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌وه بكه‌یت كه به رێگه‌ی تر كه وه‌كو عاده‌ت ده‌یكه‌یت، هه‌وڵ بده كاتێك بیرۆكه‌یه‌ك هاته مێشكته‌وه و هه‌ستی جوڵاندی، تۆماری بكه‌یت و هه‌ڵیبگریت و بیری لێبكه‌یته‌وه، چی بووه و بۆچی لێی ده‌ترسیت.
كاتێ عاده‌تێكت له خۆتدا بینی و نیشانه‌كانیت له كه‌سانی تریشدا بینی، بۆ شیكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان لای ئه‌وان ئاماده‌به. ئه‌وه‌نده به‌سه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ستانه بزانیت، ئه‌وسا ده‌توانیت ئه‌وه بكه‌یت كه تۆڵستۆی كردی. ده‌توانیت خۆت بخه‌یته شوێنی كه‌سانیتر. ته‌نانه‌ت له هه‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ش تێبگه‌یت كه له رووی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ تۆدا جیاوازه. ئه‌گه‌ر بتوانیت له راهێناندا خۆت بخه‌یته شوێنی كه‌سانیتر، زۆرجار ده‌رفه‌تی رۆڵبینین به‌ده‌ستدێت و نا‌توانیت به‌ری پێبگریت، مه‌گه‌ر كه‌سێكی گۆشه‌گیر بیت. كاتێك دووكه‌س پێكه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن خۆت بخه‌ره شوێنی هه‌ر یه‌كێكیان، ئایا هه‌ستت وه‌كو ئه‌وان وایه؟ ئایا ده‌توانیت هه‌ستی مناڵێكت هه‌بێت كه ده‌گری یان هه‌ستی ژنێك كه چێشت لێده‌نێت؟
هاوكاریكردنی نه‌ست:
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كوڕه‌كانی كڵاسدا قسه‌م ده‌كرد و ده‌مه‌ویست فێری ته‌ماشاكردنی بكه‌م، كاتێ ئیشه‌كه‌مان ته‌واو بوو به شه‌رم و بڵمه بڵمه‌وه وتی: ده‌مه‌وێت شتێكت لێ بپرسم، تۆ بیرۆكه‌كانت له كوێوه دێنی؟
ئه‌مه پرسیارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو، به‌ڕاستی ده‌یه‌ویست بیزانێت. له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرسیارێكه له زۆربه‌ی نووسه‌ران كراوه و زۆرجار وه‌ڵامێكی ستانداردیان داوه‌ته‌وه. ئیدوارد ئه‌لبی ده‌ڵێت: "فێڵ"، وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌میشه به‌بێ بایه‌خدان به‌وه‌ی چییه، سه‌یری ده‌وری خۆت بكه‌یت، ده‌یدۆزیته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه ته‌واو راسته، به‌ڵام پێم وانییه رازیت بكات. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بیزانن ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن شتێك كه‌شف ده‌كه‌ین. له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامێكی تایبه‌تی نه‌بێت، به‌ڵام من یارمه‌تیتان ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یتان ده‌ستكه‌وێت.
بۆ ده‌ستپێك مێشكت بكه به دوو به‌شه‌وه، به‌شی هه‌ست و به‌شه‌كه‌ی تر. هه‌رگیز بیرله‌وه مه‌كه‌ره‌وه ئه‌مانه له كوێی مێشكتدان. له‌وانه‌یه یه‌كێكیان لای راست بێت و ئه‌ویتر لای چه‌پ یان یه‌كێكیان له پێشه‌وه بێت و ئه‌ویتر له‌دواوه (به‌ڵام بیری لێ مه‌كه‌ره‌وه) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه من پێم وایه هه‌ست راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ست له به‌شی به‌رده‌ستی مێشكدایه و ئه‌ویتر له‌دواوه‌یه.
له‌ڕاستیدا (ناخودئاگا)-نه‌ست له به‌شێكی ناله‌باردایه و جێگایه‌كی تایبه‌تی نییه، به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی ئازارمان. كه‌واته باشتر وایه ناوی بنێین "یاده‌وه‌ریی خامۆش".
یاده‌وه‌ریی هه‌ست درێژه‌ی خه‌تێكه، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆجیكییه AپاشانB و Cو به‌م شێوه‌یه. نه‌ست له تۆڕی په‌یوه‌ستییه‌كاندا باشتر ئیش ده‌كات. یاده‌وه‌ریی هه‌ست ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌ستدا قسه بكات. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا له په‌یوه‌ندیدایه. خه‌ون و سه‌ركوتی ده‌روونی و بزوێنه‌ره ده‌روونییه‌كان، پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ست و نه‌ستدا دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆڕێكی پێچاوپێچیان هه‌یه له رێگه باریك و تاریكه‌كانه‌وه. خه‌ڵك زیاتر هه‌ردوو یاده‌وه‌رییه‌كه‌یان هه‌یه كه وه‌كو زیندانییه‌كان هه‌ستیان به گرنگی په‌یوه‌ندی نێوانیان نه‌كردووه و له زیندانی تاكه‌كه‌سی ته‌نیشت یه‌كه‌وه ده‌ژین. كاتێك نه‌ستت شتێك ده‌ڵێت تۆ سه‌ركوتی ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت: "نامه‌وێ بیری لێ بكه‌مه‌وه." ئه‌م چالاكییه ئاسایی لای زۆركه‌س ئاگایانه ده‌بێت. نه‌ستیش وه‌كو هه‌ست به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه كاتێك بێڕه‌حمانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ مناڵێك ده‌كه‌یت دوایی زۆر لێی په‌شیمان ده‌بیته‌وه. ئێستا كاتێك ده‌نووسیت "وه‌كو داهێنانێك" ده‌زانیت كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن كه نا‌توانیت به‌بێ به‌كارهێنانی هه‌ردوو به‌شی یاده‌وه‌ری بیانكه‌یت، ته‌نانه‌ت كاتێك بیر له بابه‌تێكیش ده‌كه‌یته‌وه.
"من بۆ چیرۆك بیرۆكه‌یه‌كم ده‌وێت" ئه‌مه په‌یامێكه كه ده‌ینێریت بۆ نه‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه له‌وانه‌یه به رووداوێكی واقیعی یان وێنه‌یه‌ك بێت، كه له‌وانه‌یه دوای چه‌ند حه‌فته یان مانگ یان ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵ بێت.
پڕۆسه‌كه زۆر له گۆڕانی كریستاڵێك ده‌چێت له‌ناو گیراوه‌یه‌كی ستاندارددا، ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت و ده‌بێت حه‌وسه‌ڵه‌ت هه‌بێت. ئه‌و ماوه‌یه یان دوای ئه‌وه ده‌توانیت پارچه‌ی كریستاڵی تازه‌ی تێبكه‌یت و به‌خێرایی سه‌یری ئه‌و ئه‌نجامانه بكه‌یت كه له شێوه‌كان به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام نا‌توانیت خێراییه‌كه‌ی زیاد بكه‌یت، چونكه هه‌ندێك له به‌شه‌كان ده‌بێت له ته‌نیشت یه‌كه‌وه بن نێوانیان له مێشكی تۆدا زۆره.
نه‌ستیش وه‌كو تۆ به‌شێوازی جیاواز وه‌ڵامی بیرۆكه‌كه‌ت ده‌داته‌وه، تۆ ده‌بێت فێری بیت. هه‌ندێك له‌وانه سست و بێهه‌ستن كه یانی "نه‌خێر" و هه‌ندێكیشیان هه‌ژێنه‌رن یانی "به‌ڵێ" له قۆناغه‌كانی دواییدا له‌وانه‌یه تێبگه‌یت كه نه‌ست به‌قورسی له داواكارییه‌كه‌ت حاڵی ده‌بێت: "نه‌خێر، ناتوانم فیل ببه‌مه شوێنی پێشوازی" به‌م پێیه ده‌بێت دووباره هه‌وڵ بده‌یت و درێژه به ئیشه‌كه بده‌یت تا بگه‌یته ئه‌نجام. ئه‌وه‌ت بیربێت به‌هه‌مان راده‌ی نووسین به‌لاته‌وه قورسه، به‌لای نه‌ستیشه‌وه قورسه.
هه‌ندێ جار ده‌بێت له كه‌مترین شته‌وه كه نه‌ست بۆت ده‌نێرێت ده‌ستپێبكه‌یت و درێژه‌ی پێبده‌یت، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت سه‌رگه‌ردان ده‌بیت. وه‌كو ئه‌وه وایه یه‌كێك وه‌ڵامی نامه‌كه‌ت نه‌داته‌وه و پێشنیازه‌كه‌ت ره‌تبكاته‌وه. ده‌توانیت بڕیاری یه‌كتربینین له‌گه‌ڵ نه‌ستدا دانێیت. بۆ نموونه بڵێیت سبه‌ی به‌یانی ده‌مه‌وێت دیمه‌نی ده‌رمانخانه بنووسم، به‌لای نه‌سته‌وه زۆر قورسه كه بیه‌وێت خۆی هه‌موو شته‌كان ئاماده بكات و به وزه سه‌رفكردن رێكیان بخات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ست ئاماده نه‌بێت كه‌سێكیتر ناتوانێت ئه‌وه بكات. ئه‌گه‌ر خۆت بته‌وێت ئه‌و ئیشه بكه‌یت وه‌كو یاریكه‌رێكی شه‌تره‌نجت لێدێت كه جووڵه‌كه‌ی به ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت:"به‌سه، له‌گه‌ڵ خۆتدا یاریی بكه." بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كه به‌رهه‌می هه‌بێت، نه‌ست پێویستی به كۆمه‌ڵێك پێدراوی بزوێنه‌ر و هه‌ندێ شت هه‌یه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ده‌روونبینی كه‌سه‌كه، نموونه، تێپه‌ڕبوونی كات و جۆره‌ها حه‌ز و ئاره‌زوویتر. ئه‌م ئیشه دوای ماوه‌یه‌ك هۆشیاری زۆرت ده‌داتێ.
له‌م ماوه‌یه‌دا ئیش و سه‌رقاڵی رۆژانه‌ت زۆر گرنگه. سه‌ره‌تای ئیشه‌كه‌م ده‌مزانی هه‌ر كاتێك واز له ئیشی ئیدیتۆری بێنم، وه‌كو نووسه‌رێك له قۆناغێكی سه‌ركه‌وتووتردا ده‌بم، چونكه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئیشێكم هه‌بوو نه‌مده‌توانی باش بنووسم، هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ نووسیندا ده‌توانیت هه‌ندێك ئیش بكه‌یت، به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه ئێستا كه كاردانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانم ده‌بینم، چ باش بێت یان خراپ، له ده‌فته‌ره‌كه‌مدا درێژه به خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه ده‌ده‌م.
قووڵبوونه‌وه له هه‌ندێك بابه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێب و رۆیشتن له‌م كتێبه‌وه بۆ ئه‌و كتێب و چوونه پێشه‌وه و هاتنه دواوه له بیره‌وه‌رییه‌كانمدا كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌رم، كه هه‌میشه له كڵاسه‌كانمدا له‌گه‌ڵ نووسه‌رانیتر قسه‌مان له‌باره‌وه ده‌كرد. ره‌خنه‌گرێك سه‌باره‌ت به ئیلیهام قسه‌ی ده‌كرد و ده‌یگوت مرۆڤ زه‌مانی ئیلهامی بۆ دێت كه هیچی له مێشكدا نه‌بێت. باشه ئه‌مه یانی چی؟ به‌ڕای من هه‌ندێك له نووسه‌ران له پێدراوه بزوێنه‌ره‌كانی نه‌ستدا هه‌ست به كه‌می ده‌كه‌ن یان ئه‌وه‌ی نه‌ستیان كاتی ته‌واو ناده‌ن به بیركردنه‌وه له بابه‌ته‌كانیان. هه‌ربۆیه په‌نا بۆ ئه‌و مانایانه ده‌به‌ن. هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێزی له‌م بابه‌ته، هه‌ڵه‌یه، چونكه نه‌ست هه‌میشه حه‌زی له‌وه‌یه ئیشت له‌گه‌ڵ بكات و زه‌مانی كه گفتوگۆ به‌ڕاستی كرابێت، زۆر چێژ به‌خش ده‌بێت. به‌ڕای من كاتێك په‌یامی بچووك و روون بۆ نه‌ست ده‌نێریت، خۆشحاڵ ده‌بێت و به‌شێك له مه‌فهومه‌كه‌ت بۆ ده‌نێرێت. كاتێك ده‌روونبینی خۆت كه‌م بكه‌یته‌وه بۆ فه‌رمانی رووكه‌ش و بیخه‌یته دواوه، نه‌ست ده‌ڵێت چی ده‌ڵێیت "ئۆی" له خامۆشی خۆی سه‌رسام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "چه‌ند ترسناكه، من ده‌بوو له‌م باره‌یه‌وه بیرم بكردایه‌ته‌وه.
زۆر گرنگه كه نه‌ست ناتوانێت هه‌موو شتێك به‌باشی و به‌وردی به‌یادبهێنێته‌وه. نه‌ست، وه‌ڵامی وێنه و نیشانه و شێوازی خه‌ونی چیرۆك ده‌داته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی باس بكات، ئیتر ئه‌وه ئه‌ركی تۆیه، چۆن "جۆن" یارمه‌تی "دیترۆی" ده‌دات، كاتێك نه‌پاره‌ی هه‌یه و نه ئوتومبیل؟ چۆن ئه‌نیتا مه‌وعیدی نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ چارلی داده‌نێت، له كاتێكدا هێشتا له هه‌ڵه‌كانی خۆش نه‌بووه؟
نووسه‌ران زۆرجار هه‌ڵه‌كانیان به‌پشت به‌ستن به هۆشیاری چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئیشه‌كانیان به بنه‌مای جدی ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئه‌وان راست ده‌ڵێن به دڵنیابوون له نه‌ست هه‌ندێ له ماناكانی چیرۆك به‌ده‌ستدێت، به‌ڵام ئه‌وه له‌بیر ده‌كه‌ن كه نابێت زۆر تایبه‌تی یان هه‌ستیار بیت. ئه‌مانه‌ش وه‌كو هه‌ر بنه‌مایه‌ك شازی خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه هیچ لۆجیكێكی گشتی له چیرۆكی سوریالیدا نییه، به‌ڵام له چیرۆكی واقیعیدا یانی له زۆربه‌ی چیرۆكه‌كاندا- بۆئه‌وه‌ی هۆشیاری مێشكی خوێنه‌ر به‌لای خۆیاندا راكێشن ده‌بێت لۆجیكێكی روون و ئاشكرات هه‌بێت.
ئه‌و شتانه‌ی له خه‌ودا یان له حاڵه‌تی نیمچه بێداریدا به‌ده‌ستیان ده‌هێنیت سه‌یڤیان بكه، چونكه له خه‌ودا وه‌رگره فیزیكییه‌كانت خه‌وتوون و له‌و حاڵه‌ته‌دا بیرۆكه‌ی زۆر جوان به مێشكتدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. خه‌و ئامرازێكی باشه بۆ ناسینی نه‌ست. چونكه هه‌ستت خامۆش ده‌كات و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی نه‌ست له فیكرتدا ده‌یهێنێته ئاراوه نیشان ده‌دات. كاتێك بابه‌تێكی چاره‌سه‌رنه‌كراو یان نیمچه چاره‌سه‌ركراو پێش خه‌وتن به مێشكتدا تێپه‌ڕێنیت، له كاتی له‌خه‌و هه‌ڵساندا ته‌واو ده‌گۆڕێت و به نیگایه‌كی جیاوازه‌وه ده‌یبینیت.
راهێنانێك بۆ هاوكاری نه‌ست:
1- له‌باره‌ی ده‌ستپێكی چیرۆك یان كاره‌كته‌ر یان وه‌زع و دیمه‌ن، یان هه‌ر شتێك به‌لای تۆوه ده‌رده‌كه‌وێت بیربكه‌ره‌وه. كه‌مێك له بیركردنه‌وه‌تدا قووڵ به‌ره‌وه و هه‌وڵبده ببینیت له چ رێگایه‌كه‌وه ده‌كرێت په‌ره‌ی پێبده‌یت. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتیته ئه‌نجام، دیسان بیرۆكه‌كه له مێشكی خۆتدا بهێڵه‌ره‌وه. سه‌برت زۆر بێت و چاوه‌ڕێی ئه‌و كاته بكه له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا نه‌ست په‌یامێك بنێرێت و بۆ بیرۆكه‌كه‌ت شتێكی هه‌بێت بۆ وتن، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه رووینه‌دا، دیسان سه‌برت هه‌بێت و بیبه‌ره ناو هه‌سته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی فشار له‌خۆت بكه‌یت بیری لێبكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هێشتا حه‌زت لێی بێت بێگومان په‌یامێك ده‌نێرێت بۆ نه‌ست كه "چۆن ده‌توانم بێم؟"
2- كاتێك نه‌ست پێشنیاز ده‌كات، ده‌توانیت وه‌كو به‌شێك له‌بیرۆكه حسابی بۆ بكه‌یت كه باش دێته‌به‌رچاو مێشكت چالاك ده‌كات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كه بێسه‌ر و به‌ریش بێته‌به‌رچاو، ده‌توانیت قبووڵی بكه‌یت، چونكه له‌وانه‌یه به‌شێك له بینایه‌كی سه‌ره‌تایی بێت كه زۆر گونجاوتر بێت له‌و بینایه‌ی كه هه‌تا ئه‌و كاته بیرت لێ ده‌كرده‌وه.
3- به‌شێوه‌یه‌كی ئاگایانه له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكانه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌تبووه ئیش بكه بۆ ئه‌وه‌ی به زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی شتێك به‌ده‌ست بهێنیت و له كۆتاییدا له مێشكی خۆت ده‌ریان بكه‌یت.
4- قۆناغی 2 و 3 ئه‌وه‌نده دووباره بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه به ته‌واوی له مێشكتدا فۆرمه‌ڵه بێـت.
5- ده‌ست به‌چیرۆكه‌كه بكه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتیته خاڵێك پێت وایه ناچێته پێشه‌وه یان به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی روون به‌رده‌می گیراوه، له مێشكی خۆت ده‌ریكه و چاوه‌ڕێی بیرۆكه‌یه‌كی گونجاوتربه. ئه‌وه‌نده ئه‌م ئیشه دووباره بكه‌ره‌وه هه‌تا چیرۆكه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: داستان نویسی نوین ص37-44