1000 بردنەوە

12:37 - 2022-05-16
وەرزش
166 جار خوێندراوەتەوە

نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی و یاریزانی ژمارە یەكی تێنسی سەرزەوی بەو یارییەی رۆژی شەممەی رابردوو 2-0 لە كاسپەر رۆدی سویدی بردەوە، توانی بگاتە یاریی كۆتایی ماستەرزی رۆما، یارییەكەشی زۆر بە ئاسانی بردەوە و پێویستی بە تەنیا یەك سەعات و 42 دەقیقە بوو بۆ ئەو بردنەوەیە.
دەبێت دوێنێ یەكشەممە ئەو یاریی كۆتاییەشی بەرامبەر ستیڤانۆس تسیتسیپاس – ی یۆنانی كردبێت، گرنگی ئەم بردنەوەیەی جۆكۆڤیچ لەوەدابوو كە: 
*بووبە یاریزانی یاریی كۆتایی ماستەرزی رۆما.
*بووبە چوارەم یاریزان لە مێژووی ئەم وەرزشەدا بتوانێت كۆی بردنەوەكانی بگەیەنێتە 1000 بردنەوە.
*پێش جۆكۆڤیچ تەنیا چوار یاریزانی جیهانی توانیویانە كۆی بردنەوەكانیان بگەیەننە سەروی 1000 بردنەوە كە ئەم یاریزانانەن:(جیمی كۆنەرز 1274 بردنەوە)(رۆجیە فێدرەر 1251 بردنەوە)(ئیڤان لندل  1068)(رافائیل نادال  1051 بردنەوە).


بابەتە پەیوەندیدارەکان