ژاپۆنیش موشەکێکی نوێی رەوانەی سەر مانگ کرد

04:49 - 2023-09-07
جیهان
216 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی کێبڕکێ زانستی و گەردوونییەکاندا، دامەزراوەی جاکسای ژاپۆنی موشەکێکی نوێی رەوانەی سەر رووی مانگ کرد.
موشەکەکەی ژاپۆن کەشتییەکی هەڵگرتووە کە بەتایبەت بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر رووی مانگ دروستکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2022 ەوە دامەزراوەی جاکسا سێ جار شکستی هێنا لەوەی موشەک و کەشتییە ئاسمانییەکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
لەو چوارچێوەیەدا، لە ماوەی مانگێکدا روسیا شکستی هێنا کەشتییەکەی رەوانەی سەر مانگ بکات و هیندستان دوو کەشتی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

سەرچاوە: euronews

بابەتە پەیوەندیدارەکان