ئەستێرەی پرتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە جارێکی دیکە بانگێشتی هەڵبژاردەی پرتوگال کراوە، لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ مێسی مێژووی تۆپی پێیان گۆڕیوە.
کریستانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ DAZN رایگەیاندووە، ماوەی 20 ساڵە بە بەردەوامی یاری بۆ هەڵبژاردەی پرتوگال دەکات و ئێستاش کە تەمەنی بۆتە 38 ساڵ، توانا وەرزشییەکانی لەوپەڕی باشیدایە.
رۆناڵدۆ وتوشیەتی، "ئەگەر کەسێک کریستیانۆ رۆناڵدۆی خۆشبوێت، ئەوا پێویست ناکات لۆنێل مێسیی خۆشنەوێت، ئێمە مێژووی تۆپی پێمان گۆڕی. هەردووکمان شایەنی رێزین".