یاریزانێکی هەڵبژاردەی زۆرانبازی میسری بەناوی (سیف شوکری)، پاش ئەوەی بەشداری کامپێکی راهێنانی هەڵبژاردەکەی کرد لە قرغیزستان، لە تیمەکەیان جیابۆتەوە و دیار نەماوە.
پاش رۆژێک لە دیارنەمانیشی، ئەو یاریزانە وێنەیەکی خۆی لە پۆڵەنداوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە گەیشتۆتە شاری وارشۆ و داوای لە راگەیاندنی وڵاتەکەشی کرد کە بە "هەڵهاتوو" ناوی نەبەن، چونکە ئەو ئاڵای میسری لە چەندین پاڵەوانێتی جیهانیدا بەرز کردۆتەوە.
هەڵهاتنی یاریزانان کێشەیەکی نوێ نییە لەنێو هەڵبژاردەی میسردا و بەشێک لە یاریزانەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە رێگەی هەڵبژاردەکەیانەوە خۆیاین بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.