شه‌هید نه‌جم عه‌بدوڵڵا عومه‌ر، له دایكبووی رۆژی 23/5/1980ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری هۆزی سلێڤانه‌ی گه‌ڕه‌كی جه‌زائیری شاری موسڵه، تا قۆناغی بنه‌ڕه‌تی خوێندووه.
دوای ئازادكردنی موسڵ له ساڵی 2003دا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه له سنووری كۆمیته‌ی جه‌زائیری ناو موسڵ.
ساڵی 2004 بۆته كارمه‌ندی ئاسایش له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی یه‌كێتی له موسڵ، كه‌سێكی ئازا و چاوكراوه بووه و به‌شداریی له چه‌ندین خولی سه‌ربازیدا كردووه و خاوه‌ن دیسپیلینی حزبی و سه‌ربازی بووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له پاراستنی ئاسایشی ناو شاری موسڵ، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له پاراستنی ئاشتی و ئارامی و هێمنی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره و بنبڕكردنی گروپه چه‌كداره‌كان.
رۆژی 13/5/2012 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له رێگه‌ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی نه‌ینه‌وا له گه‌ڕه‌كی ته‌همیم ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا نه‌جم سلیڤانه‌یی و هاوڕێیه‌كی شه‌هیدبوون.
شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید نه‌جم سلێڤانه‌یی دۆست و تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 1994دا رۆڵی گرنگیان بینی بۆ پاراستنی یه‌كێتی، دواتر ئاواره‌ی شاری موسڵ بوون.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی