ژیانی هه‌رمرۆڤێك كه‌مبێت یان زۆرهه‌رده‌بێت كۆتای پێبێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وته‌مه‌نه‌ی كه‌هه‌یبوه چۆن به‌سه‌ری بردووه و بۆچی ژیاوه؟ پاشانیش لاشه‌كه‌ی ونبوو له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكیدا تاچه‌ند ده‌مێنێته‌وه و تاچه‌ند ده‌توانێ پانتاییه‌ك بۆخۆی داگیربكات.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه چۆن ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ شه‌هید ئاشنا دروستكرد و چۆن رۆژ به رۆژ له ناخمادا چرۆی ده‌كرد، هه‌ربۆیه زوو توانیم لێی تێبگه‌م و به‌ئاسانی ئاشنای ببم، هه‌رچه‌نده من ساڵانێكی زۆر نه‌بوو ئاشنای شاناببوم، به‌ڵام ئێستا واده‌زانم به‌شێك له جه‌سته‌م له ده‌ستداوه، ئازارێكی جه‌رگبڕه و بۆ هه‌مووانیش هه‌روایه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ر بۆمن وانه‌بو بۆ هه‌موان وابوو، بۆیه زوو ده‌یتوانی ئاشنای هه‌موانبێت و ئاشنای هه‌موانیش بوو، له‌هه‌موانیش چوو.
به‌ڵام مخابن، به‌بێ ماڵ ئاوایی هه‌موانی به‌جێهێشت و به‌كه‌سی نه‌وت ماڵئاوا، بۆیه من چه‌ند ساڵێكه له‌خۆم به‌گومانم و خۆم پرسیار له خۆم ده‌كه‌م، داخۆ بۆچی دڵی لێم ره‌نجابێت وا ماوه‌یه‌كی زۆره نه ده‌نگی نه ره‌نگی نه‌زه‌نگی هه‌رنه‌بوو؟ كه‌چی زانیم هه‌ربۆمن وانیه له‌گه‌ڵ هه‌موان بێده‌نگ و بێڕه‌نگ و بێزه‌نگه.
ساڵانێكه پێشمه‌رگه‌كانی كۆمیته‌ی پێنجی ئیمام قاسم چاوه‌ڕوانی به‌یانی باشێكی ده‌كه‌ن و هه‌رنایات، ساڵانێكه پرسگه‌ی مه‌ڵبه‌ند چاوه‌ڕوانی سڵاوێكی ئه‌ون و ساڵانێكیشه ژوره‌كه‌ی خامۆش و بێده‌نگه، ئه‌و ماوه زۆره نه‌یدا له ده‌رگا و هه‌رنه‌هاته‌وه.
هاوڕێ گیان، بۆ جه‌ژن و بۆنه‌كان هه‌ر دیار نه‌بویت، نه چكلێتێكت پێبه‌خشین و نه سه‌ردانێكت كردین.
ئێمه له‌و پرسیار‌و خه‌می دوورییه‌ی تۆدابووین كه زانیم ئه‌م سه‌فه‌رت بۆكوێیه و چۆن رۆحت سپاردووه به فریشته، به‌رز فڕیت و له به‌رزیشدا له‌نگه‌رت گرتووه، تۆ هه‌میشه كه‌شتی حه‌زت پڕبوو له خۆزگه بۆ خزمه‌تی شاره‌بێنازه‌كه‌ت.
هاوڕێم تۆ بێ ماڵئاوایی به‌جێت هێشتین، به‌ڵام ئێمه به شكۆ‌و رێزه‌وه، 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمان بۆ دوامه‌نزڵت به‌ڕێكردو سپاردمانی به شه‌هێدانی كۆمیته‌ی ئاگر و شه‌هید مه‌لا محێدینی باوكت، به‌فرمێسك ئه‌م خاكه پڕله‌زێڕه‌ڕه‌شه‌مان بۆته‌ڕكردی و به‌دارتێله‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كانمان وت: سه‌ر نه‌وی كه‌ن، ئه‌وه‌ئاشنای شه‌یدای روناكی و خزمه‌تكردنه، ده‌ڕوات بۆماڵه پڕله نوره‌كه‌ی خۆی و ده‌بێت به‌چرا بۆنه‌وه‌كانی دوا رۆژ.
هاوڕێم لێم ببوره ئێستا بێتویی تۆمان پێوه‌دیاره، بۆیه نه‌متوانی دوای ئه‌و ماوه زۆر له كۆچت، چه‌ند دڕێكی جوان و شایسته بۆ یاد و یاوه‌ریی جه‌نابت بنووسم و بیكه‌م به‌ملوانكه و به‌گه‌ردنتا هه‌ڵیواسم.
ئاشناگیان، ئه‌ی ئاشناكه‌ی هه‌ومومان، له هه‌مومان ببوره.
شایانی باسه، شه‌هید ئاشنا لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی كه‌ركوك، رۆژی 1/9/2010 به‌ده‌ستی تیرۆریستان شه‌هیدكرا.
هه‌روه‌ها كوڕی تێكۆشه‌ری دیاری كوردستان و كۆمیته‌ی ئاگر، شه‌هید مه‌لامحێدینه.
پشكۆ خاڵدانی