فلاشینگ میدۆز كۆتایی هات

11:31 - 2023-09-11
وەرزش
205 جار خوێندراوەتەوە

لەڕۆژی 28 ی مانگی رابردووەوە چوارەم و دوا گراند سلامی ئەمساڵ 2023 دەستیپێكردوەو دوێنێ یەكشەممە یاریی كۆتایی خولی كچان كرا،  دەبێت درەنگانێکی ئەمشەوی رابردووش یاریی كۆتایی كوڕانیش كرابێت.
لەكۆی چوار گراند سلام سیانیان كۆتاییانهاتووە، ئەمشەوی رابردووش دوا گراند سلام كە ئەمریكای كراوە (فلاشینگ میدۆز)ە كۆتاییهاتووە و پاڵەوانە كوڕ و كچەكانی دەركەوتوون.
کۆکۆ جۆف
لە خولی كچانی فلاشینگ میدۆزدا و لە هەردوو یاریی پێشكۆتاییدا كوكو جۆفی ئەمریكی توانی بگاتە یاریی كۆتایی پاش ئەوەی توانی 2-0 لە كارۆلینا مۆكۆڤای چیكی و دەیەمی ریزبەندیی بباتەوە، لە یاریی دووەمیشدا ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی ئەمیش 2-1 لە مادیسۆن كیزی ئەمریكی بردەوەو گەیشتە یاریی كۆتایی.
درەنگانێکی شەوی شەممەی رابردووش هەردوو براوەكە یاریی كۆتاییان كردو کۆکۆ جۆف توانی 2-1 لە سابالینکا بباتەوە.
جۆف ئەمە یەکەمین نازناوی گراند سلامە لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا دەیباتەوە، یارییەکە سەعات 11 ی شەو دەستیپێکردو دوو سەعات و 8دەقیقەی خایاند.
ریکۆردێکی نوێ
وەک ئۆپتا بڵاوی کردۆتەوە، جۆف بوو بە چوارەم كچی ئەمریکی هەرزەکار  لەتەمەنی 19 ساڵیدا بتوانێت ئەم جامە بەرزبکاتەوە، یەکەم کچە هەرزەکاری ئەمریکایی ئەم سەدەیەشە بتوانێت جامی گراند سلامی تاکی کچان بەرز بکاتەوە. 
دەبێت ئەمشەوەی رابردووش یاریی كۆتایی خولی كوڕانیش كرابێت، یارییەكەش جۆكۆڤیچی سربی و دانیال میدڤیدییڤی روسی كردویانە.

هەرسێ گراند سلامەكانی پێشو

شایانی باسە پاڵەوانی كوڕان و كچانی هەرسێ گراند سلامەكانی پێشووش ئەم كوڕو كچانەی خوارەوە بوون:
*گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – سابالینكا).
*گراند سلامی رۆڵاند گارۆس لە فەرەنسا (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – شیڤۆنتیک).
*گراند سلامی ویبڵدۆن لە لەندەن(کوڕان- کارلۆس ئەلکاراز)(کچان-مارکیتا ڤندرۆسۆڤا-چیک).

بابەتە پەیوەندیدارەکان