گەشەپێدانی پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان هەرێم و ئێران

06:29 - 2023-09-12
کوردستان
491 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادقیان، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق کرد.

لەدیدارەکەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بەردەوامە و هیوادارین بەزووترین کات چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و ئێران و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەنگاوەکان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بێت.


#بافڵ جەلال تاڵەبانی # ئێران #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان