كاوێز مەلا پەروێز، كادری پێشكەوتووی پارتی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوانەی لە 16ی ئۆكتۆبەردا كەركوكیان چۆڵكرد كەسانی ترسنۆك بوون، ئەوانەشی شارەكەیان بۆ دوژمنانی كورد جێنەهێشت قارەمان بوون.
وتیشی، رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هاوكێشەیەك بوو لە هێز و توانای یەكێتی و كورد گەورەتربوو.
كاوێز مەلا پەروێز ئاماژەی بەوەشكرد، سەركردەكەمان بەنیوەی كەركوك رازی نەبوو، بەڵام ئێستا ئێمە شەڕی بارەگایەك دەكەین و شكۆ لەوەدا دەبینین بارەگایەكمان هەبێت، وتیشی ئەگەر پارتی بارەگاكانی لە كەركوك وەربگرێتەوە دڵنیام ئەو جوامێرانەی پارتی شەوێك لە كەركوك نامێننەوە.
كاوێز مەلا پەروێز دەڵێت، كارەكتەرە سیاسییەكانی پارتی كە مەلەفی كەركوكیان لابوو، زۆر نەزان بوون و زیانیان بە كەركوك و كەركوكییەكان گەیاند و شارەكەیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاند. جەختیشیكردەوە، دەستەواژەی كەركوكی داگیركراو قورس لەسەر پارتی دەكەوێت. ئەگەر كەركوك داگیركراوە نابێت شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوە بكەین.