ریال مەدرید مێردمنداڵێكی مەغریبی دەبات بۆ ئیسپانیا

04:53 - 2023-09-14
وەرزش
57 جار خوێندراوەتەوە

 دوای ئەوەی مێرد منداڵێكی مەغریبی لەدوای بوومەلەرزەكە لە شاشەكانەوە دەركەوت درێسی یانەی ریال مەدریدی لەبەردایە و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكەی لە بوومەلەرزەكەدا لەدەستداوە، ریال مەدرید ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بیبات بۆ ئیسپانیا.
ئەو مێرد منداڵە لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی وڵاتەكەیدا دایك و باوك و خوشك و برا و باپیرەی بوونەتە قوربانی، لە چاوپێكەوتنێدا دەڵێت خەون بە ئەوەوە دەبینێت خوێندن تەواو بكات، یانەی ریال مەدریدیش دەیەوێت خەونەكەی لە ئیسپانیا بۆ بێنێتەدی.

سەرچاوە: matnnews

بابەتە پەیوەندیدارەکان