ئەمریكا و ئێران رێك دەکەون

07:36 - 2023-09-14
جیهان
343 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ئێران و ئەمریكا لەسەر دۆسێی ئازادكردنی زیندانیكراوان رێکبکەون.

لایەنی دارایی رێکەوتنەکە بڕەكەی شەش ملیار دۆلارە و پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە كۆریای باشوور دەگرێتەوە.

هەر بەپێی رێكەوتنەكە ئێران پێنج زیندانی ئەمریكی ئازاد دەكات لە بەرامبەر ئازادكردنی پێنج زیندانی ئێرانیدا، هاوكات پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە كۆریای باشوورەوە دەگوازرێنەوە بۆ قەتەر پێش ئەوەی بگاتە دەستی ئێرانییەکان.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان